
ئاژانسى وڵات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٦ى ته‌موز، وه‌زیرى به‌رگرى نوێى ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌ى سوێندى یاسایی خوارد و رایگه‌یاند: هەوڵدەدەین بەبێ مەرج لەگەڵ ئێران كۆبینەوە.
ئه‌مڕۆ مارك ئه‌سپه‌ر، وه‌زیرى به‌رگرى نوێى ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م كۆنگێرسى وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌بوو به مه‌به‌ستى دانپێدانانى، پاشان وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و باسى له گرژى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان وڵاته‌كه‌ى و ئێران كرد و وتى :"هه‌وڵده‌ده‌ین بەبێ مه‌رج له‌گه‌ڵ ئێران كۆبینه‌وه".
وه‌زیرى به‌رگرى نوێى ئه‌مریكا نه‌یشارده‌وه كه هێشتا مه‌ترسى ئێران و كۆریاى باكور یان له‌سه‌ره و ئاشكرایكرد: "پێویسته ئێمه ئاماده‌بین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه به‌تایبه‌تى ئێران و كۆریاى باكور".
له‌باره‌ى هه‌ژموونى گروپه تیرۆریستیه‌كانى جیهان-یشه‌وه ئه‌سپه‌ر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو :"پێویسته هه‌وڵه‌كانمان چڕبكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى فشار بخه‌ینه سه‌ر گروپه تیرۆریستیه‌كانى وه‌ك قاعیده و داعش، بۆ ئه‌وه‌ى توانا سه‌ربازییه‌كانیان لاوازببن، تا جیهان و ئه‌مریكا له ئارامیدا بمهێنێته‌وه".