
ئاژانسى وڵات
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا وه‌زیرى په‌روه‌رده پێشنیارى دامه‌زارندنى مامۆستایانى گرێبه‌ست به‌شێوه‌ى هه‌میشه‌ى بخاته به‌رده‌م سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێبكرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر زۆره ئه‌مساڵ ئه‌و بڕیاره بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "پاش ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى په‌روه‌رده له په‌رله‌مانى كوردستان پێشنیارى دامه‌زارندنى هه‌میشى مامۆستایانى گرێبه‌ستیان خستووه‌ته به‌رده‌ست وه‌زیرى په‌روه‌رده، وه‌زیر بڕیاریداوه له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا ئه‌و پێشنیاره بخاته به‌رده‌ست سه‌رۆكى حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".
وتیشى: "ئه‌گه‌رى زۆره ئه‌مساڵ ئه‌م بڕیاره بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، مامۆستایانى گرێبه‌ست به‌شێوه‌ى هه‌میشى دابمه‌زرێن، چونكه وه‌زیرى په‌روه‌رده زۆر سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
له‌باره‌ى چاره‌نوسى مامۆستایانى وانه‌بێژه‌وه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "بڕیاركه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان مامۆستایانى وانه‌بێژیش ده‌گرێته‌وه، چونكه ئه‌وانیش ده‌گۆڕێن بۆ مامۆستاى گرێبه‌ست، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
له ئێستادا له هه‌رێمى كوردستان ٦ هه‌زار مامۆستاى گرێبه‌ست و ١١ هه‌زار مامۆستاى وانه‌بێژ بوونیان هه‌یه.