
ئاژانسى وڵات
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٦ى ته‌موز، شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى، گه‌یشتنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ندى كۆبوونه‌وه.
شاندەکەی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، به یاوه‌رى وه‌زیرانى: دارایى، ئابورى، ناوخۆ، پێشمه‌رگه، داد و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى به‌غدا كاتژمێر ١١:٠٠ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه به‌غدا.
له كاتژمێر١٢:١٥ خوله‌ك شانده‌كه گه‌یشتنه كۆشكى سه‌لام، له‌لایه‌ن لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازییان لێ‌کرا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا. له كاتژمێر ٢:٣٠ له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق شاندنى هه‌رێم له‌گه‌ڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق كۆبوونه‌وه. كۆتا وێستگه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى هه‌رێم بۆلاى سه‌رۆكى په‌رله‌مانبوو و له كاتژمێر ٣:٣٠ له‌گه‌ڵ محەمەد حەلبوسی كۆبوونه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان كه ئاژانسى وڵات له سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو وه‌فدى هه‌رێم ده‌ستى كه‌وتوون "ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌فدى هه‌رێم بریتیه له نانى یه‌كه‌مین هه‌نگاو به‌ڕووى به‌غدا، به مه‌به‌ستى هێشتنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست".
به وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه "له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆدا سێ بابه‌تى گرنگ باسیان لێوه‌كراوه كه بریتیبوون له پرسه‌كانى: بودجه و مووچه‌ى فه‌رمانه‌به‌رانى هه‌رێم، هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم، گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان، پرسى ئیمتیازاته‌كانى پێشمه‌رگه".