
ئاژانسى وڵات
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى به‌شێكى زۆر له دیپلۆماتكاره‌كانى وڵاته‌كه‌ى له عێراق ده‌ركردووه، به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌مریكا نایه‌وێت ئه‌م كاره به كشانه‌وه ده‌ربخات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت وه‌ك فه‌رمانى پێداچونه‌وه به رێژه‌ى دیپلۆماتكاره‌كانیان له عێراق ده‌ربكه‌وێت".
به‌پێى راپۆرتێكى گۆڤارى (فۆرن پۆڵه‌سى) كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٥ى ته‌موز، بڵاوكراوته‌وه، "مایك پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بڕیاریداوه به كشانه‌وه‌ى به‌شێكى زۆر له دیپلۆماتكاره‌كانى وڵاته‌كه‌ى له عێراق، به تایبه‌تیش له باڵیۆزخانه‌ى به‌غدا، به‌شێوه‌یه‌ك له ئێستادا ژماره‌یه‌كى كه‌م له‌و دیپلۆماتكارانه ماونه‌ته‌وه له‌ناو ئه‌و باڵیۆزخانه‌یه‌دا".
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا كه نایه‌وێت ناوى بڵاوبكرێته‌وه ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له ئێستادا بڕیاره‌كه‌ى ده‌ركردووه، به‌ڵام نایانه‌وێت ئه‌م بڕیاره وه‌ك كشانه‌وه‌ى دیپلۆماتكاره‌كانیان ده‌ربخه‌ن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت وه‌ك فه‌رمانى پێداچونه‌وه به رێژه‌ى دیپلۆماتكاره‌كانیاندا ده‌ربكه‌وێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئاشكراشى ده‌كات: "ئه‌م كاره‌ى ئه‌مریكا په‌یوه‌ندى به گرژبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه".
له وه‌ڵامى ئه‌م قسانه‌دا مۆرگن ئۆرته‌یگس، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و زانیارییانه دروست نیه، هیچ بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه بوونى نیه، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا پێداچونه‌وه‌یه به ستافى دیپلۆماتى ئه‌مریكا له عێراق".
پێشتر له ١٧ى ئایارى ٢٠١٩، نزیكه‌ى ٢٠٠ دیپلۆماتكارى ئه‌مريكى كه وه‌ك راهێنه‌ر كاریان كردووه، باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكایان له به‌غدا و كنسوڵخانه‌ى ئه‌و وڵاته‌یان له هه‌ولێر به‌جێهێشتووه، گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ى خۆیان.