
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٥ى ته‌موز، كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له هه‌ولێر ئه‌نجامدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شه‌ش بڕیاریان ده‌ركرد كه گرنگترینیان په‌یوه‌ندیدارن به بابه‌ته‌كانى: چونى وه‌فدى هه‌رێم بۆ به‌غدا، رێكخستنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم و به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى به‌ڕێوه‌چووه ئه‌م شه‌ش بڕیاره ده‌ركران:
یەکەم
سەرجەم وەزیرەکان و خاوەن پۆستە باڵاکان دەبێت پابەندبن بە دەوامی فەرمی وەزارەتەکانیان لە دەستپێکی دەوامی رۆژانی یەکشەممەوە تا کۆتایی دەوامی فەرمی لە رۆژانی پێنجشەممە.
دووەم
سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم دەبێت پابەندبن بە کاتی دیاریکراوی دەوامی فەرمی، هیچ کەسێک بۆی نیە لەکاتی دەوامی فەرمیدا شوێنی کارکردنی خۆی بەجێبهێڵیت یان کارێکی دیکەی دەرەوەی ئەرکەکەی جێبەجێ بکات.
سێیەم
فەرمانبەران دەبێت پابەندبن بە پاراستنی نهێنی کاروباری فەرمانبەرێتی و نابێت ئەو زانیارییانەی کە بەنهێنی پۆلێن دەکرێن، لە دەرەوەی رێکارە یاساییەکان ئاشکرابکرێن.
چوارەم
هەموو وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت بەپێی یاسا و رێنماییەکانی دەستەی دەسپاکیی کوردستان، سەرجەم ماڵ و موڵکی خۆیان ئاشکرابکەن.
پێنجەم
دەبێت رۆتین لە دامودەزگانی حکومەتدا نەمێنێت و سەرجەم مامەڵەی هاووڵاتیان بەشێوەیەکی خێرا و وورد، لەلایەن فەرمانبەرانەوە جێبەجێ بکرێت. هەروەها وەڵامدانەوەی سکاڵا و پرسیاری هاووڵاتیان بە شێوەیەکی خێرا و گونجاو، ئەرکی دامودەزگاکانی حکومەتە و دەبێت وەڵامی روون و ئاشکرا بۆ مامەڵەی هاووڵاتیان هەبێت و هۆکاری هەر دواکەوتنێک یا رەزامەندی نەدانێک روون و ئاشکرابێت و پێویستە رێز لە هاووڵاتیان بگیرێت لە داموودەزگاکانی حکومەتدا.
شەشەم
دیاردەی بەرتیلدان و بەرتیل وەرگرتن، لەناو دامودەزگاکانی حکومەتدا هەستی پێدەکرێت، بۆیە بنبڕکردنی ئەم دیاردەیە دەبێتە یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی وەزیر و بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی هەرێم و ئەم بابەتە بە هیچ شیوەیەک چاوپۆشی لێناکرێت و سەرپێچیکاران بە تووندی سزادەدرێن.