
ئاژانسى وڵات
سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا، وه‌ڵامى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌داته‌وه له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانى له‌باره‌ى ئه‌ندامه بیانیه‌كانى كۆنگرێسى ئه‌مریكا و ده‌ڵێت: "بگه‌ڕێوه دواوه. قه‌سه‌كانت مایه‌ى قبوڵكردن نین".
رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ى ته‌موز،، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رەخنەی لە چوار ئەندامی ژنى کۆنگرێس گرت و وتى "ئه‌ندامه ژنه دیموكراته‌كانى كۆنگرێس، له بنه‌ڕه‌تدا له‌و وڵاتانه‌وه هاتوون كه حكومه‌ته‌كه‌یان كاره‌ساتێكى جه‌رگبڕه به‌ته‌واوه‌تى، گه‌نده‌ڵترین شوێنه له جیهاندا، ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌ر حكومه‌تیان هه‌بێت. بۆچى ناگه‌ڕێنه‌وه و یارمه‌تى ئه‌و شوێنه به‌ته‌واوه‌تى داڕوخاو و به‌تاوان داپۆشراوانه بده‌ن كه لێوه‌ى هاتوون، دواتر بێنه‌وه و پیشانمان بده‌ن چۆن ئه‌و كاره‌یان كردووه؟!".
ئه‌م بۆچونه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات زۆرترین كاردانه‌وه و ره‌خنه‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا و زۆرترین ره‌خنه‌ى لێ‌گیرا، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆش دووشه‌ممه ١٥ى ته‌موز، جه‌یمس سلاك، وته‌بێژى فه‌رمى تێرێزا مه‌یی، سه‌رۆك وه‌زیرانى بریتانیا بۆچونى ئه‌و خانمه سیاسه‌تمه‌داره‌ى به‌ریتانیاى له‌باره‌ى قسه‌كانى تره‌مپ، ئاشكرا كرد و وتى: "مه‌ى به تره‌مپى وتووه: بگه‌ڕێوه دواوه، بوچونه‌كه‌ت قبوڵنه‌كراوه، چونكه ئه‌و زمانه‌ى كه ئه‌و قسه‌یه‌ى پێكراوه به‌ته‌واوه‌تى مایه‌ى قبوڵكرن نیه".
سه‌رۆكى ئه‌مریكا قسه‌كانى ئاراسته‌ى هه‌ر چوار ئه‌ندامى گۆنگرێسى ئه‌مریكا: ئه‌ڵكساندریا ئۆكاسیۆ كۆرتێز، ئیلهان عومه‌ر، ئایانا پرێسلى، راشیده تالیب بوو كه هه‌موویان له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى ئه‌مریكا نین و له‌سه‌ر پارتى دیموكراته‌كان بوونه‌ته ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌و وڵاته.