
ئاژانسى وڵات
كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠١٩ـ٢٠٢٠) دابه‌شكردنى ده‌رماڵه‌ى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌ستپێبكاته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌تى دارایی زیاتر ٦ ملیار دینارى مانگانه‌ى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانكردووه".
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه به ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه له ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠١٩ـ٢٠٢٠)، ده‌رماڵه‌ى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان دابه‌شبكات".
وتیشى: "له ئێستادا وه‌زاره‌تى دارایی بڕى ٦ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دینارى به‌شێوه‌ى مانگانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابینكردووه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى وڵات له‌باره‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه له رابردوودا ده‌رماڵه‌یان وه‌رنه‌گرتووه ئاشكرایكرد: "تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و خوێندكارانه نیه، كه ساڵانى رابردوو ده‌رماڵه‌كانیان فه‌وتاوه".