
ئاژانسى وڵات
خانمه پێشكه‌شكارى كورد شارا ئیبراهیم، له كاره‌كه‌ى وه‌ك پێشكه‌شكار دورخراوه‌ته‌وه و جارێكى تر له‌سه‌ر شاشه‌ى كه‌ناڵى كوردماكس ده‌رناكه‌وێته‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه ئاژانسى وڵات له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه له كه‌ناڵى كوردماكس ده‌ستى كه‌وتون "خانمه پێشكه‌شكارى ئه‌و كه‌ناڵه شارا ئیبراهیم كه خاوه‌نى به‌رنامه‌ى هونه‌رى (شارا)یه، له‌و كه‌ناڵه دورخراوه‌ته‌وه، جارێكى تر له‌سه‌ر شاشه ده‌رناكه‌وێته‌وه".
به وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى وڵات "هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م بابه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دروستبوونى كێشه له‌نێوان ئه‌و خانمه پێشكه‌شكاره و به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌ناڵى كوردماكس، هۆكارى سه‌ره‌كى كێشه‌كه‌ش بریتیه له ناڕازیبوون له شێوازى پێشكه‌شكارى شارا".
ماوه‌یه‌كه خانمه میدیاكار شارا له شاشه‌كان دوركه‌وتووه‌ته‌وه له پاش كۆتا به‌رنامه‌ى كه رایگه‌یاند: "وه‌رزى یه‌كه‌مى به‌رنامه‌كه‌ى كۆتایی هاتووه و چاوه‌ڕوانى وه‌رزێكى نوێ ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ش له شاشه دورده‌كه‌وێته‌وه"، له‌دواى تێپه‌ڕینى ماوه‌یه‌كى زۆریش له‌سه‌ر دوركه‌وتنه‌وه‌ى له شاشه له به‌شێك له په‌ڕه‌كان هه‌واڵى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه "ئه‌و خانمه میدیاكاره توشى رووداوى هاتووچۆ بووه". له چه‌ند په‌ڕه‌یه‌كى تریش ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه "شارا بووه به دایك و چاوه‌ڕێى هاتنه دوونیاى یه‌كه‌مین منداڵى ده‌كات بۆیه دوركه‌وتووه‌ته‌وه".
شارا ئیبراهیم سەرەتا وەک ئەکتەری نێو کلیپەکان ناوبانگی دەرکرد، بە تایبەتیش پاش به‌شداریكردنى لە کلیپێكى كوڕه هونه‌رمه‌ند گۆران ساڵح بەناوی "یادی تۆ" ، دواتر بووه پێشكه‌شكار، له ئێستاشدا جگه له كارى میدیاكارى كارى ریكلام ده‌كات. له‌ڕووى ژیانى تایبه‌تییه‌وه له‌دوای شکستهێنانى لە یەکەم هاوسەرگیریدا، بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری كردووه‌ته‌وه، له زۆربه‌ى ده‌ركه‌وتنه‌كانیدا ئاماژه بۆ "به‌خته‌وه‌رى ژیانى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ى ده‌كات"