
ئاژانسى وڵات
راپۆرت_ رۆجیار هێمن
راپۆرت_ رۆجیار هێمن
"ئازاد ستار ئه‌حمه‌د، تۆمه‌تبارێكى كوردى ته‌مه‌ن 35 ساڵه. خه‌ڵكى شارى خانه‌قین-ه له باشورى كوردستان. ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن وڵاتى نه‌رویج-ه‌وه داواكراوه، پۆلیسى ئینته‌رپوڵ به‌دویدا ده‌گه‌ڕێت، چونكه تۆمه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسى و توندوتیژى و ترساندنى دراوه‌ته‌پاڵ".
رێكخراوى پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى تاوان، ناسراو به (ئینته‌رپوڵ)، له ساتى دامه‌زراندییه‌وه له 7ى ئه‌یلولى 1923، به‌رده‌وام به‌دواى ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه سنورى وڵاته‌كان ده‌بڕن، له‌ده‌ستى وڵاتێك هه‌ڵدێن و رووده‌كه‌نه وڵاتێكى تر یان ناسنامه‌ى خۆیان ده‌گۆڕن تا ده‌بنه پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى. ئه‌و چیرۆكه‌ى كه له‌سه‌ره‌ره‌وه باسكرا نمونه‌ى چیرۆكى ئه‌و ده‌یان تۆمه‌تباره كورده‌یه كه به‌هۆى تێوه‌گلانیان له تاوانى جۆراوجۆ به‌تایبه‌تیش له وڵاتانى ئه‌وروپا دراونه‌ته پۆلیس و ئینته‌رپوڵ به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێت.
چیرۆكى ئه‌م تۆمه‌تبارانه جۆراوجۆر و جیاوازن و ئه‌مانه‌ى خواره‌وه به‌شێكى كه‌من له چیرۆكه جۆراوجۆره‌كانیان:
چۆمان فایه‌ق
كوڕێكى كوردى شارى كه‌ركوك-ه. له 5ى نیسانى 1986، له‌و شاره له‌دایكبووه. شوێنه‌وارى برین به به‌شى چه‌پى سنگی و هه‌ردوو قۆڵییه‌وه هه‌یه. باڵاى مه‌ترێك و 76 سم، چاوى ره‌نگى قاوه‌یی هه‌یه.
چۆمان له‌لایه‌ن پۆلیسى فینله‌ندا-وه پرۆفایله‌كه‌ى دراوه‌ته پۆلیسى ئینته‌رپوڵ، تۆمه‌تى دزی رێكخراوی دراوه‌ته‌پاڵ، كه به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك كوژراون و برینداربوون.
عه‌دنان عه‌بدولوه‌هاب غه‌فور
ته‌مه‌نى 40 ساڵه و له 3ى تشرینى دووه‌مى 1978 له سلێمانى له‌دایكبووه. له به‌روارى 4ى كانونى دووه‌مى ساڵى 2015ه‌وه، له شارى هێلسینكى تۆمه‌تى رفاندنى منداڵ و ده‌ستدرێژى خراوه‌ته پاڵ، تا ئێستا نه‌توانراوه له هیچ وڵاتێك ده‌ستگیر بكرێت، له ئێستادا پۆلیسى فینله‌ندا-وه كه‌یسه‌كه‌ى دراوه‌ته ئینته‌رپوڵ.
سامان حسێن
ته‌مه‌نى 63 ساڵه، له 1ى ته‌موزى 1956 له هه‌ولێر له‌دایكبووه. تواناى قسه‌كردنى به زمانه‌كانى (ئینگلیزى، عه‌ره‌بى و توركى) هه‌یه. له‌لایه‌ن پۆلیسى بۆسنیه و هه‌رسك-ه‌وه تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى دارایی و خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاتى دراوه‌ته پاڵ، پرۆفایله‌كه‌ى دراوه‌ته پۆلیسى ئینه‌ته‌رپوڵ.
ئازاد غالب
ته‌مه‌نى 48 ساڵه و له 16ى ئایارى1971 له‌دایكبووه، باڵاى مه‌ترێك و 74 سم. خاوه‌نى قژێكى قاوه‌یی-یه. له‌لایه‌ن پۆلیسى وڵاتى نه‌رویج-ه‌وه تۆمه‌تى كوشتنى كه‌سێكى دراوه‌ته پاڵ، پرۆفایله‌كه‌ى دراوه‌ته پۆلیسى ئینه‌ته‌رپوڵ بۆ ئه‌وه‌ى به‌دوایدا بگه‌ڕێت و ده‌ستگیرى بكات.
ته‌مه‌نى 31 ساڵه، له 26ى ئابى 1987 له شێخان له‌دایكبووه. باڵاى مه‌ترێك و 66 سم، قژى ڕه‌شه و چاوى قاوه‌ییه. له‌لایه‌ن پۆلیسى وڵاتى سوید-ه، تۆمه‌تى كوشتنى كه‌سێكى دراوه‌ته پاڵ، زانیارییه‌كانى دراونه‌ته پۆلیسى ئینه‌ته‌رپوڵ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستگیربكرێت و راده‌ستى پۆلیسى ئه‌و وڵاته بكرێته‌وه.
ئازاد ستار ئه‌حمه‌د
تۆمه‌تبارێكى كوردى ته‌مه‌ن 35 ساڵه، له 12ى ئه‌یلولى 1983، له خانه‌قین-ه له باشورى كوردستان له‌دایكبووه. ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه وڵاتى نه‌رویج-ه‌وه داواكراوه، پۆلیسى ئینته‌رپوڵ به‌دویدا ده‌گه‌ڕێت، چونكه تۆمه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسى و توندوتیژى و ترساندنى دراوه‌ته‌پاڵ.
تۆمه‌تبارێكى كوردى ته‌مه‌ن 35 ساڵه، له 12ى ئه‌یلولى 1983، له خانه‌قین-ه له باشورى كوردستان له‌دایكبووه. ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه وڵاتى نه‌رویج-ه‌وه داواكراوه، پۆلیسى ئینته‌رپوڵ به‌دویدا ده‌گه‌ڕێت، چونكه تۆمه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسى و توندوتیژى و ترساندنى دراوه‌ته‌پاڵ.
گه‌رمیان خه‌لیل قادر
ته‌مه‌نى 21 ساڵه، له 27ى ئابى 1997 له عێراق له‌دایكبووه. له‌لایه‌ن پۆلیسى وڵاتى سوید-ه‌وه به تۆمه‌تى كوشتن و رفاندن كه‌یسى بۆ كراوه‌ته‌وه، دواتر به‌هۆى بێ هوده‌بوونى هه‌وڵه‌كانیان له دۆزینه‌وه، پۆلیسى ئه‌و وڵاته كه‌یسه‌كه‌ى راده‌ستى پۆلیسى ئینته‌رپوڵ كردووه.
ته‌مه‌نى 21 ساڵه، له 27ى ئابى 1997 له عێراق له‌دایكبووه. له‌لایه‌ن پۆلیسى وڵاتى سوید-ه‌وه به تۆمه‌تى كوشتن و رفاندن كه‌یسى بۆ كراوه‌ته‌وه، دواتر به‌هۆى بێ هوده‌بوونى هه‌وڵه‌كانیان له دۆزینه‌وه، پۆلیسى ئه‌و وڵاته كه‌یسه‌كه‌ى راده‌ستى پۆلیسى ئینته‌رپوڵ كردووه.
ئه‌و خاڵه‌ى كه ئه‌م تۆمه‌تباره كوردانه كۆده‌كاته‌وه، ته‌نیا له كوردبوونیاندا نیه، به‌ڵكو له په‌نابه‌رییانیاندا، چونكه سه‌رجه‌م ئه‌م كوردانه مافى په‌نابه‌رییان له وڵاتانى ئه‌وروپا هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى تێوه‌گڵاون له تۆمه‌تى جۆراوجۆر، له‌و وڵاته‌ى كه تێیدا نیشته‌جێن له‌لایه‌ن پۆلیسى ئینه‌ته‌رپوڵ-ه‌وه داواكراون.
"هەموو تۆمەتباران یەک خاڵى هاوبەشیان ئەویش پەنابەرن لە وڵاتانى ئەوروپا"
پۆلیسى ئینته‌رپوڵ جگه له باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ى خۆى له فه‌ڕه‌نسا، نوێنه‌رایه‌تیه‌كانى له جیهاندا، چالاكییه‌كانى له سایتى تایبه‌تى خۆى به‌رده‌وام داده‌نێت. به‌شێكیى تایبه‌تیشى به‌ناوى (داواكراوه‌كان) له‌و سایته‌دا داناوه، كه وێنه و زانیارى سه‌رجه‌م ئه‌و حه‌وت هه‌زار و 32 كه‌سه‌ى تێدایه كه له سه‌رانسه‌رى جیهاندا له نه‌ته‌وه و وڵاته جیاجیاكان داواكراون و تۆمه‌تیا دراوته پاڵ.
رێكخراوى پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى تاوان، ناسراو به (ئینته‌رپوڵ) له ساڵى 1923 له شارى ڤیه‌نناى پایته‌ختى نه‌مسا له‌لایه‌ن یۆهانس شۆبه‌ر، سیاسه‌تمه‌دار و یاسادانه‌رى نه‌مساییه‌وه دامه‌زراوه كه له ساڵى 1918 به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارى ڤیه‌ننا بووه. خاوه‌نى 756 كارمه‌نده. باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ى له ئێستادا له شارى لیۆنه له فه‌ڕه‌نسا. له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر كیم جونگ یانگ، كه خه‌ڵكى كۆریاى باشور-ه و ته‌مه‌نى 57 ساڵه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.