
ئاژانسى وڵات
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه ١٥ى ته‌موز، له حسێنیه‌ى (ئه‌بوو فه‌زل عه‌باس) له ناوچه‌ى حه‌ى ئه‌ل-مه‌عالف ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا روویدا، به‌گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان "دوو كه‌س كوژراون و ٢٠ى دیكه‌ش برینداربوون".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر میدیاكانى عێراق بڵاویانكرده‌وه "ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێز له له حسێنیه‌ى (ئه‌بوو فه‌زل عه‌باس) له ناوچه‌ى حه‌ى ئه‌ل-مه‌عالف له به‌غدا روويداوه، له كاتێكدا كه ژماره‌یه‌كى زۆر هاووڵاتى سه‌رقاڵى گێڕانى پرسه‌یه‌ك بوون تێیدا".
له‌باره‌ى ژماره‌ى قوربانییه‌كانى ته‌قینه‌وه‌كه‌وه میدیاكانى عێراق ئاشكرایانكردووه "به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌وه تا ئێستا دوو كه‌س كوژراون و ٢٠ كه‌سى تریش برینداربوون".
به‌پێى زانیارییه‌كان "ته‌قینه‌وه‌كه خۆكوژى بووه و له‌ڕێگه‌ى كه‌سێكى خۆكوژه‌وه له‌نێو ژماره‌یه‌كى زۆر به‌شدارانى مه‌راسیمى پرسه‌كه‌دا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه".