چى؟ .. كه‌ى؟
مه‌سئول: چیتان ئه‌وێ؟
میلله‌ت: وهعدێكى راست
مه‌سئول: كه‌ى؟میلله‌ت: به‌س یه‌ك جار
***
كه‌شناسى: چیتان ئه‌وێ؟
خه‌ڵكى كه‌لار: شنه‌ى شه‌ماڵێك
كه‌شناسى: كه‌ى؟
خه‌ڵكى كه‌لار: ده‌ورى نیوه‌ڕۆ
***
ده‌نگده‌ر: چیتان ئه‌وێ؟
كاندید: ته‌نكه‌رێك خۆشباوهڕیى
ده‌نگده‌ر: كه‌ى؟
كاندید: كاتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن
***
بن سه‌لمان: چیتان ئه‌وێ؟
ترامپ: سى چل زەلامی وه‌ك تۆ
بن سه‌لمان: كه‌ى؟
ترامپ: دایمهى خوا
***
سهبهبكارانى وه‌زعه‌كه: چیتان ئه‌وێ؟
ته‌ئریخ: قه‌تره‌یه‌ك ئاره‌قى شه‌رمه‌زارى
سهبهبكارانى وه‌زعه‌كه: كه‌ى؟
ته‌ئریخ: به‌ئاره‌زووى خۆتان
***
راگه‌یاندكار: چیتان ئه‌وێ؟
كاربه‌ده‌ستى عێراق: یادكردنه‌وه‌ى شۆڕشى بیست
راگه‌یاندكار: كه‌ى؟
كاربه‌ده‌ستى عێراق: كه بریتانیا رازى بوو
***
مه‌سئولى ئه‌ملا: چیتان ئه‌وێ؟
مه‌سئولى ئه‌ولا: تهصریحێكى خراپ
مه‌سئولى ئه‌ملا: كه‌ى؟
مه‌سئولى ئه‌ولا: كه خۆمان خوا خواى بیانوویه‌كمان بوو
***
بنكه‌ى حیزب: چیتان ئه‌وێ؟
سه‌ركردایه‌تى: فەرەنجییەك
بنكه‌ى حیزب: كه‌ى؟
سه‌ركردایه‌تى: له‌پاش باران
***
په‌یامنێر: چیتان ئه‌وێ؟
كادیرى حیزب: حكومه‌تێكى ته‌كنۆكرات
په‌یامنێر: كه‌ى؟
كادیرى حیزب: هه‌ر عانێك كوڕه‌كه‌ى خۆم ماجستێره علوجهكهى ته‌واو كرد
