چێنەر عەلی جۆڵا کۆچی دوایی کرد
بە داخو خەمێکی گەورەوە ھەواڵی کۆچی دوایی نوسەرو رۆژنامەنووس و پارێزەرو یاساناسی ناسراو کاکە چێنەر عەلی جۆڵا رادەگەیەنین..
کۆچکردوو لەسەرەتای دامەزراندنی سەندیکاکەمانەوە ئەندامێکی کارابوو، رۆڵی بەرچاوو کاریگەریی ھەبوو لە داڕشتنی یاساو رێساکانی رۆژنامەگەریی لە ھەرێمی کوردستان و لە زۆر بابەتی یاساییدا راوێژو یەکلاکردنەوەکانی ئەم یاساناسە یاریدەدەرمان بوو..
بەناوی خۆمان و سەرجەم رۆژنامەنووسانەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خێزان و بنەماڵەی کۆچکردوو دەکەین و سوپاسی رۆڵی یاسایی کاریگەریی ئەم ئەندامە دڵسۆزەی سەندیکا دەکەین و لە یەزدانی مەزن داواکارین بەبەھەشتی بەرینی شاد بکات..
انا للە وانا الیە راجعون
لقی سلێمانی
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
٣/١٢/٢٠٢٥
