نوێترین

recent

07/12/2025

ئومێد خۆشناو پارێزگارێکی هەڵەشە و توڕە، کادرێکی توندڕەوی حزبی، رۆژنامەوانێکی نابەرپرسیار.

 







ئومێد خۆشناو پارێزگارێکی هەڵەشە و توڕە، کادرێکی توندڕەوی حزبی، رۆژنامەوانێکی نابەرپرسیار
ئەوەی ئاگادارین دەستپێشخەرییەک کراوە، کە یەکێتی و پارتی لەپێناوی فەراهەمکردنی زەمینەیەکی لەبار بۆ ئەنجامدانی دانوستاندن لەنێوان وەفدی دانوستاندنکاری هەردوولا بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ هەڵمەتی راگەیاندن لە دژی یەکتر رابگرن و بۆ ئەم مەبەستە سەعات 12:30 دەقیقەى نیوەڕۆى ئەمڕۆ دیاریکرابوو، کە هەردوولا هەڵمەتەکە رابگرن.
راگەیاندنی یەکێتی یەکسەر لەکاتی دیاریکراودا پابەندبوونی خۆی خستە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارە تەنها لە دوای تێپەڕبوونی یەک سەعات بەسەر ئەو ماوەیەی کە بۆ راگرتنی هەڵمەتی راگەیاندن دیاریکرابوو، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی کۆمەڵێک تۆمەتی نابەجێ و ناوزڕاندنى خستە پاڵ یەکێتی. قسەکانی رەنگدانەوەی سێ کەسایەتی پێوە دیاربوو (پارێزگارێکی هەڵەشە و توڕە، کادرێکی توندڕەوی حزبی، رۆژنامەوانێکی نابەرپرسیار)، بەڵام هێشتا نازانین ئایا کاک ئومێد خۆشناو ئاگاداری ئەو گۆڕانکاریانە نییە، یان پێوەی پابەند نابێت، یانیش بە دەرفەتى زانی کە دواتیری خۆی بهاوێژێت؟
لەتیف نێروەیی
Picsart-24-02-23-21-31-09-085