لە لایەن هێزێکی دەمامکداری پارتییەوە دەستگیر کراوە
شاخەوان هەرکی، ئەندامی مەڵبەندی موسڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کەناڵ8ی گوت، نێچیروان هەرکی لەلایەن هێزێکی دەمامکداری پارتییەوە دەستگیرکراوە.
ڕووداوەکانی گوندی لاجان
دەستگیرکردنی لێپرسراوی کۆمیتەی خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکاتێکدایە، شەوی دووشەممە بەهۆی ڕووداوەکانی گوندی لاجانەوە، ژمارەیەک لە هەرکییەکانی شارۆچکەکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەشێک لە ڕێگە سەرەکییەکانی شارۆچکەکەیان داخست.
خۆپیشاندانی دانیشتووانی گوندی لاجان
پێنجشەممەی ڕابردوو، ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوندی لاجان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندنیان کرد، بەڵام گرژی و پێکدادان ڕوویدا و بەوهۆیەوە شۆفێرێکی بارهەڵگر کوژرا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
پاش ئەو ڕووداوە، هێزێکی ئەمنیی گەورە گەمارۆی گوندەکەیاندا، ڕۆژی دووشەممە دانیشتووانی گوندی لاجان لە ماڵەکانیان ڕاگوێزران و درەنگای هەمان شەویش، پاش بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان، گەڕانەوە ماڵەکانی خۆیان.
