بەپێی ئەزموونی خۆمان لەلێکۆڵینەوەو دانپێدانانی تۆمەتباری میدیای کوردی!بۆمان دەرکەوت سیناریوکەی پارتی پووچەڵەو لەژێر فشاری ئاگرو ئاستن دا
دان پێدانانی بڵاو کراوەتەوە !
سەرەتا کورد نەگەشتۆتە ئەو ئاستەی بەبێ سیخی سورەوەکراو کارەباو قامچی تۆمەتبارێک ئاشکرا بکات.
بۆیە لەڤیدیوکەدا دیارە لێدان بەجەستەی نێچیرەوە بەتایبەت نێوچەوانی وەک ئەوەی لەفافێکی گۆشتی بەسەردا درابێت وبۆئەوەی نەبینرێت،
هەڵهاتنی نێچیر زۆر لەوە ئاسانترە کەئەڵێت ڕێگاکانم لێ گیرابوو هەڵبێم و دواتر دەستگیر کرام
نێچیر بەرپرسی کۆمیتەیە پەیوەندیدارە بە مەڵبەندی ٣ــی هەولێرەوە هیچ گرفتێکی نەئەبوو دەستگیریش نەئەکرا
زۆر بەئاسانی ئەیتوانی بچێتە ماڵی کاک کۆسرەت ولەوێوە بەئۆتۆمبێلی تایبەت ئەهێنرایەوە سلێمانی
هەمووتان دەزانن ماڵی کاک کۆسرەت وەک ماڵەباوانی یەکیتی یەکان ولایەنەکانی دیکەشە لەشاری هەولێر
بۆیە نێچیر درۆی پێ ئەکرێ وهەڵهاتنی بۆ سلێمانی زۆر لەوە ئاسانترە لەمیدیاوە باسی لێ دەکرێت.
دەیان جار چووینەتە هەولێر وهاتوینەتەوەو کەسیش نەیووتە کەرەکەتان بەچەند لەکاتێک دا بیان زانیبایە ئەوە خەڵکی ئێمەن هاوشێوەی نێچیر ئەخراینە سەرتیڤیەکان وقسەیان بەزۆر پێ ئەکردین
لاشەی گەواد چیە لەبەرامبەر کارەباو سیخی سورەو کراو بکەن بەزەکەرتا هیچیشت نەکردبێت ئەڵیی کردوومە.
ڕێک وەک ئەوەی لەزیندانی ئاکرێ بیینمان خەڵکیان دەبەستەوە پەرمێزیان ئەنا بەناو گەڵیەوە کاتێک کردیانەوە قاچەکانی لەحیم کرابوون بەیەکەوەە بەنەشتەرگەری لێکیان کردووە!
ئەوەی گرنگە ئێستا بکرێت دەبێت بەزوترین کات یەکێتی نیچیر لەقەپاڵی پارتی ڕزگار بکات ئەگینا بەیانی ئاری هەرسین بەرە ئەودیو ئەڵێت:من ویستم سێلمانی خاپور بکەم!!!.............. تایبەت بە Mtmana - متمانە ٤/١٢/٢٠٢٥
