چالاکوانێکی رۆژئاوای کوردستان زانیاری هەستیار لەبارەی هێرشەکانی چەکدارانی سوریا بۆ سەر هێزەکانی ئاسایش لەهەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە ئاشکرادەکات و دەڵێت، چەکدارەکان سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشن.
عەگید کۆبانی، چالاکوانێکی رۆژئاوای کوردستان لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت، ئەو چەکدارانەی هێرشیان کردوەتەسەر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە هەردوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی دا....عــــــ"""ـــــــــشن و ئەحمەد شەرع هیچ دەسەڵاتێکی بەسەریانەوە نییە.
ئەوەشیخستەڕوو، ئەو تیرۆریستانە بە جلوبەرگری سوپای سوریاوە هاتون، بەڵام کەسیان فەرمان لە ئەحمەد شەرعەوە وەرناگرن و لەئێستادا رێکخراوی تیرۆریستی داعش نیوەی شاری حەلەبیان کۆنتڕۆڵکردوە.
