دكتۆر مەحمود موعەزەمی پسپۆڕی بواری دەرونی بە ڕەگەز ئێرانی خاوەنی چەندین كتێب و ڤیدیۆیی ڕێنمایی دەرونیە و ئەمەش ١٠ گرنگترین ڕێنمایی ئەم پزیشكەیە بۆ ژیانێكی باشتر كە هەموو كەسێك دەتوانێت سوودی لێ ببینێت.
١. ئەگەر لە دەرگایەکتدا و بەساردی پێشوازیت لێکرا مەچۆ ژوورەوە بڵێ ببوورە بەهەڵە هاتووم چونکە بەهەر هەنگاوێکت بۆ چوونە ژوورەوە بچوک بچوک بچوک دەبیتەوە.
٢- پێویستە لە ناخی هەمووماندا وەرزی پاییز هەبێت بۆ وەرینی ئەو کەسانەی کە بەهەڵە دێنە ناو ژیانمان.
٣- هیچ کات ئەصڵی خۆت مەفرۆشە بۆ کڕینی ساختەی ئەوانی تر.
٤- هەموو درەنگ بوونێک حیکمەتیکی تێدایە کە تەنها خوا دەزانێت چییە بۆیە تەنها ئارام بگرە و دڵتەنگ مەبە.
٥- پێبکەنە تۆ بەرپرسی چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی دونیا نیت
٦- زۆر بیر لە شتەکان مەکەرەوە کێشە چییە با وەڵامی هەندێک شت نەزانیێن.
٧- جوانترین هەست ئەوەیە کە تۆ لە ناخەوە هەست بەوە بکەیت هەنگاوێکی ڕاست و دروستت ناوە ئەگەر دونیاش دوژمنت بێت.
٨- لە گوڵ جوانترن ئەو کەسانەی هەستی کەس بریندار ناکەن.
٩- ڕەنگە ژیان ئەو ئاهەنگە نەبێت کە تۆ بیرت لێدەکردەوە بەڵام تازە بانگهێشتکراوی و ئیدی چێژ لە ساتەکانی ببینە.
١٠- کاتێک کەسێک دڵی شکاندی ناڕەحەتیەکەت بەسەر کەسێکی تردا هەڵمەڕێژە.
