وڵات_ ڕۆجیار هێمن
كاتێك له‌دنیایى سیاسه‌تدا باس له به‌هێزى ده‌وڵه‌تێك ده‌كرێت هه‌میشه له‌سه‌ر دوو بنه‌ما هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت كه بریتین له: هه‌ژموونى ئابورى و هه‌ژموونى سیاسى. دروستبوونى ئه‌م دوو بنه‌مایه‌ش قورسه، چونكه هه‌م سه‌رمایه و هه‌م ستراتیژیه‌تێكى به‌هێز و ورد و تاقه‌تپڕوكێنى ده‌وێت، هه‌ربۆیه له‌كۆى ١٩٥ وڵاتى دنیا ته‌نیا یه‌ك ئه‌مریكا و یه‌ك روسیا و یه‌ك چین و یه‌ك ئێران بوونى هه‌یه.
له ئێستادا به‌هه‌ر لایه‌كدا ده‌ڕوانیت باس باسى گرژبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا و ئێران-ه. باسى ئه‌و شه‌ڕه‌یه كه جیهان چاوه‌ڕێیه‌تى له‌سایه‌ى ئه‌م دوو وڵاته‌دا به‌رۆكى بگرێت. ره‌نگه چ ئه‌و كه‌سانه‌ى گرنگى به‌و بابه‌ته ده‌ده‌ن، چ ئه‌وانه‌شى سیاسه‌ت به‌لایانه‌وه گرنگییه‌كى ئه‌و تۆى نیه له‌م هه‌موو جه‌نجاڵییه‌دا ئه‌و پرسیاره‌یان له‌خۆیان كردبێت كه "بۆچى ئێران به گژ ئه‌مریكا-دا ده‌چێته‌وه؟ ئێران له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌م كاره ده‌كات؟ هێنده به‌هێزه ده‌ره‌قه‌تى ئه‌مریكا بێت؟ ئایا هه‌ژموونى سیاسى ئێران به‌راورد ده‌كرێت به ئه‌مریكا؟".
ره‌نگه وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌م پرسیارانه قورس بێت، به‌ڵام روانینێكى خێرا به لیستى ئه‌و میلیشیا شیعانه‌ى كه ئێران بڵاویكردونه‌ته‌وه له وڵاتانى ناوچه‌كه‌دا، ئه‌كرێت ببێته وه‌ڵام بۆ به‌شێك له‌و پرسیارانه.
میلیشیا شیعه‌كانى عێراق
- سوپاى مه‌هدى (جه‌یشى مه‌هدى)
له‌گه‌ڵ روخانى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حسێن له‌لایه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به رێبه‌رى ئه‌مریكا، ئێران ده‌ستى به‌م هه‌وڵانه كرد. له‌و ساڵه‌دا سوپاى مه‌هدى له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و كوڕى ئایه‌توڵا موحه‌مه‌د سدیق سه‌در-ه‌وه دامه‌زرا.
سه‌ره‌تا كه ئه‌م سوپایه دامه‌زرا ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانى ٥٠٠ شوێنكه‌وتووى سه‌در بوو، دواتر به‌ره‌به‌ره په‌ره‌ى پێدرا تا ئێستا كه ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانى گه‌یشتووه‌ته ١٠ هه‌زار كه‌س به‌لانى كه‌مه‌وه.
ئێران زۆر به رونى پاڵپشتى ئه‌م سوپایه‌ى كرد له‌ناو عێراق-دا، له‌لایه‌ن گروپی حیزبوڵاى لوبنانى-یشه‌وه كه دیسانه‌وه سه‌ربه ئێران-ه راهێنانى سه‌ربازییان پێ كرا.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌وه‌ى به رووكه‌ش دیاره له ساڵى ٢٠٠٦ه‌وه تاڕاده‌یه‌ك ساردى كه‌وته نێوان ئێران و سه‌در، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌در پشتى نورى مالیكى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وكاتى عێراقى نه‌گرت كه له‌لایه‌ن ئێران-ه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێت. ئه‌مه به‌زانینى ئه‌و راستیه‌ى كه له هه‌ڵبژرادنه‌كه‌ى ساڵى ٢٠١٨ى عێراق سه‌در بووه به‌هێزترین سه‌ركرده‌ى سیاسى عێراق، به‌هۆى ئه‌و ره‌وته دژ به گه‌نده‌ڵییه‌ى كه رایگه‌یاند.
- رێكخراوى به‌در
رێكخراوى به‌در به كۆنترین هێزى چه‌كدارى پاڵپشتى ئێران داده‌نرێت له عێراق-دا، له‌لایه‌ن هادى هامرى-یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. سه‌ركرده‌ى ئه‌م رێكخراوه له ساڵى ٢٠١٨ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات ناوى رێكخراوه‌كه‌ى گۆڕى بۆ (لیواى به‌در)، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌ستورى عێراق رێگه نادات هیچ گروپێكى چه‌كدارى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردندا بكات. له ئێستادا رێكخراوى به‌در به‌شێكه له حه‌شدى شه‌عبى.
حه‌شدى شه‌عبى گه‌وره‌ترین هێزى چه‌كدارى پاڵپشتى ئێران-ه له ناوچه‌كه‌دا له‌ڕووى قه‌باره‌وه
حه‌شدى شه‌عبى
حه‌شدى شه‌عبى گه‌وره‌ترین هێزى چه‌كدارى پاڵپشتى ئێران-ه له ناوچه‌كه‌دا له‌ڕووى قه‌باره‌وه، زۆر به روونى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتى دارایی و سه‌ربازى ده‌كرێت، چه‌ندین سه‌رپه‌رشتیار و راهێنه‌رى سه‌ربازى و راوێژكارى سه‌ربازى ستراتیژیه‌تى كاره‌كانى داده‌ڕێژن، راهێنان به ١٠٠ هه‌زار سه‌بازى ئه‌م هێزه ده‌كه‌ن. ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس، فه‌رمانده‌ى دیارى ئه‌م هێزه په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ى سوپاى قودسى ئێران هه‌یه.
ئه‌م هێزه له ساڵى ٢٠١٤ دروستكرا كاتێك كه ئایه‌توڵا عه‌لى سیستانى، به‌هۆى لاوازى سوپاى عێراق-ه‌وه داواى كرد هێزێك دروستبكرێت كه عێراق له داعش رزگاربكات. حه‌شدى شه‌عبى هه‌رچه‌نده رۆڵى گرنگى هه‌بوو له روخاندن و شه‌ڕى داعش-دا، به‌ڵام له چه‌ندین كه‌یسى پێشێلكردنى مافى مرۆڤ و كه‌یسى تاوانى جه‌نگه‌وه تێوه‌گلاوه، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى تایبه‌ت به مافه‌كانى مرۆڤ وه‌ك (ئه‌مینستى ئینه‌ته‌ر ناشناڵ) و (هیومن رایتنس وۆچ) هۆشداریان له‌باره‌ى كاره‌كانییه‌وه داوه، به‌تایبه‌ت له دژى سوننه‌كان.
ئه‌م هێزه جگه له گروپه سه‌ره‌كییه‌كانى ٥٠ گروپى چه‌كدارى تایبه‌تیشى هه‌یه كه چه‌كداره‌كانى بریتین له: یه‌زیدییه‌كان، كریستیانه‌كان، به‌شێك له خێڵه سوننه‌كان.
له‌ڕووى یاساییه‌وه حه‌شدى شه‌عبى له ساڵى ٢٠١٦ه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراق-ه‌وه وه‌ك رێكخراوێكى سوپاى سه‌ربه‌خۆ ناسێنرا، له ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كى یاسایی به‌شێكه له سوپاى عێراق.
میلیشیا شیعه‌كانى سوریا
- هێزه‌كانى به‌رگرى نه‌ته‌وه‌ى
ئه‌م هێزه له سوریا له ساڵى ٢٠١٢ دروستكرا، به‌هاوكارى راسته‌وخۆى ئێران و حیزبوڵا له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د-ه‌وه، دامه‌زرا. یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هێزه پاڵپشته‌كانى مانه‌وه به‌شار ئه‌سه‌د-یش بوو له شه‌ڕى ٨ ساڵه‌ى سوریا-دا، هاوكارێكى راسته‌وخۆش بوو له شه‌ڕى ئۆپۆزسیۆن له‌و وڵاته.
نمونه‌ى باڵاى ئه‌م هێزه بریتین له هێزه‌كانى (به‌سیج)ى ئێران، وه‌ك رێبه‌رى خۆیان سودى لێده‌بینن و سود له ستراتیژیه‌تیه‌كانى وه‌رده‌گرن.
لیواى فاتیمیون
ئه‌م گروپه پێش ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى راسته‌وخۆى سوریا له ساڵى ٢٠١١ دروستكرا بۆ پارێزگاریكردن له مه‌زارى سه‌یده زه‌ینه‌ب له ده‌ره‌وه‌ى دیمه‌شق. سه‌ربازه‌كانى پێكهاتوون له كه‌سانى شیعه‌ى ئه‌فغانستان و په‌نابه‌ران كه له‌كاتى شه‌ڕدا له ریزى پێشه‌وه‌ى هێزه‌كانى رژێمى سوریا شه‌ڕیان كردووه.
میلیشیا شیعه‌كانى لوبنان
حیزبوڵا
ئه‌م گروپه له ساڵى ١٩٨٠ له لوبنان له دژى ده‌ستوه‌ردانى ئیسرائیل له‌و وڵاته دروستبوو، له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن نه‌سروڵا-ه‌وه سه‌په‌رشتى ده‌كرێت. هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانى ئه‌وروپا-وه خراوه‌ته لیستى ڕه‌شى تیرۆر-ه‌وه، به‌ڵام ئێران زۆر به روونى پشتیوانى ئه‌م گروپه ده‌كات.
ئه‌م گروپه هاوشان له‌گه‌ڵ گروپه شیعه‌كانى تر‌ى ئێران زۆر به رونى رۆڵى خۆى له شه‌ڕى سوریا-دا بینى.
میلیشیا شیعه‌كانى ئه‌فغانستان و یه‌مه‌ن
لیواى فاتیمیون
لیواى فاتیمیون له ئه‌فغانیستان یه‌كێكه له‌و هێزانه‌ى كه رۆڵى هه‌یه، له‌لایه‌ن ئێران-ه‌وه پشگیرى ده‌كرێت، ژماره‌ى هێزه‌كانى له‌نێوان ١٠ هه‌زار بۆ ٢٠ هه‌زار سه‌رباز ده‌بن.
ئێستا ئه‌و راستیه رونبووه كه ئێران بۆچى خۆى به هاوشانى ئه‌مریكا ده‌زانێت و ركابه‌رى ئه‌و زلهێزه‌ى دنیاده‌كات له‌ڕووى هه‌ژموونى سه‌ربازییه‌وه و له هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆم-دایه.
ئێران گه‌وره‌ترین بونیادنه‌ر و پاڵپشتى میلیشیا شیعه‌كانه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕستدا
فلیپ سیمس، توێژه‌ر له په‌یمانگاى واشنتۆن بۆ سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له نوێترین پڕۆژه‌یدا كه بریتیه له دروستكردنى نه‌خشه‌یه‌ك بۆ میلیشیا شیعه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕستدا ده‌ڵێت :"ئێران گه‌وره‌ترین بونیادنه‌ر و پاڵپشتى میلیشیا شیعه‌كانه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕستدا".
ئه‌و توێژه‌ره كه پڕۆژه‌كه‌ى له‌ژێر ناونیشانى "نه‌خشه‌ى میلیشیا شیعه‌كان" ئه‌نجامداوه ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو :"ئه‌گه‌ر سه‌یرى نه‌خشه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى میلیشیا شیعه‌كان بكه‌ین، به ئاسانى تێده‌گه‌ین كه ئامانجى سه‌ره‌كى ئێران له سیاسه‌ته‌كانیدا چیه".
پێشتر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ى دامه‌زراوه به‌رگرییه تایبه‌ته‌كانى خۆى چه‌ندین جار مه‌ترسى خۆى ده‌ربڕیووه له زیادبوونى هه‌ژموونى ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا به‌تایبه‌تیش له‌ڕێگه‌ى هێزه چه‌كدارییه شیعه‌كانه‌وه.



