لە ئێستادا لە پارێزگاكانی سلێمانیو هەولێر 18 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بەهاوڵاتیان دەدرێتو تائێستاش بەرنامەی مانگی تەموز دانەنراوە .
ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆنترۆڵو دابەشكردنی كارەبای هەرێم ڕایگەیاندووە "تاوەكو ئێستا بەهیچ شێوەیەك كارەبا كەم نەبۆتەوەو بە تێكڕا لە 18 كاتژمێر زیاتر كارەبامان داوە بەهاوڵاتیان، تەنها لە پارێزگای دهۆك نەبێـت كە كێشەی سوتەمەنیمان هەیە، كە لەو سنورەو غاز نیە كە بتوانین یەكەكان بە غازكارپێ بكەینو گازوایلیش بارگرانیەكی زۆر لەسەر حكومەت دروست دەكات".
باسی لەوەشكرد، تائێستا بەرنامەی مانگی تەموز نادیارەو لەم هەفتەیەدا كۆبونەوەمان هەیە ئەوكاتە بەرچاو رونیمان دەبێـت لە توانای بەرهەمو سوتەمەنی دابینكراو، لە ئێستادا 3500 مێگاوات كارەبا بەرهەم دێـت، لەكاتێكدا خوسات لەسەر كارەبا نزیكەی پێنج هەزار مێگاواتە.
ئەم وتانەی بەرپرسی دابەشكردنی كارەبای هەرێم لە كاتێكدایە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان رۆژانە زیاتر لە 6 كاتژمێر پشت بە كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان دەبەستنو بەرزبوونەوەی پلەی گەرما كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاتر كەم دەبێـتەوە.
