نوێترین

recent

09/05/2019

وڵات دەقی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بڵاودەكاتەوە


پەرلەمانی کوردستان پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم و هەمورای شێوازیی هەڵبژاردنی سەرۆک تاوەکو پەسەندکردنی دەستور پەسەند کرد و پێشنیاری دوو جێگریشی بۆ سەرۆکی هەرێم پەسەند کرد.

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبووەو تیایدا سەرجەم مادەکانی پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم و هەمورای شێوازیی هەڵبژاردنی سەرۆک تاوەکو پەسەندکردنی دەستور، کە لە هەشت مادە پێکهاتبوو،  خرایە  دەنگدانەوەو بە ٨٩ دەنگی بەڵی پەسەند بوو بە یاسا.

بەپێی مادەی (3)ی یاساکەو لە خاڵی یەکەمدا، سەرۆکی هەرێم لە لایەن پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت، بەپێی خاڵی دووەمی هەمان مادە، سەرۆکی هەرێم دوو جێگری دەبێت و ئەرک و دەسەڵاتەکانیان لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە دیاری دەکرێت.

 بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم کە لە مادەی (4)ی یاساکەدا هاتوە: "لە ماوەی (30) رۆژ لە دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، پەرلەمان دەرگای خۆپاڵاوتن دەکاتەوە. خوازیارانی خۆکاندیدکردن، لە ماوەی سێ رۆژ لە بەرواری کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن، داواکاری و سی ڤی خۆیان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن، لە ماوەی دو رۆژ لە رۆژی داخستنی دەرگای خۆپاڵاوتن ناوی ئەو پاڵێوراوانە رادەگەیەنرێت کە مەرجی یاساییان تێدایە".

بەپێی مادەی (3)ی یاساکەو لە خاڵی یەکەمدا، سەرۆکی هەرێم لە لایەن پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت، بەپێی خاڵی دوەمی هەمان مادە، سەرۆکی هەرێم دو جێگری دەبێت و ئەرک و دەسەڵاتەکانیان لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە دیاری دەکرێت.


دەقی پرۆژە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم




Picsart-24-02-23-21-31-09-085