نوێترین

recent

27/08/2025

دەزگای ئاسایشی هەرێم،ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 






ئاسایشی سلێمانی رادەگەیەنێت، زنجیرە پلانێكی هاوبەش لەنێوان لاهور شێخ جەنگی و ئەژی ئەمین بۆ تێكدانی سەقامگیریی سلێمانی هەبووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئابی 2025 ئاسایشی سلێمانی راگەیەندراوێكی لەسەر رووداوەكەی هۆتێل لالەزار بڵاوكردەوە كە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە:" ئامانجی پلانەكە دروستكردنی ئاژاوە و پشێوی و بە ئامانجگرتنی كەسایەتی ئەمنی، سیاسی و كارمەندی حكومی بووە."

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە:" دادگا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ژمارەیەك كەس دەركردووە كە گومان دەكرێت دەستیان هەبووبێت لە سەرپەرشتی و رێكخستنی هەوڵەكان."

ئاماژە بەوەشكراوە، یەكێك لە فەرمانەكان بۆ دەستگیركردنی لاهور شێخ جەنگی بوو.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085