نوێترین

recent

09/05/2019

فه‌ڕه‌نسا نوسینگه‌یه‌كى دارایى له‌هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌



وڵات _ هەولیر

دوای کۆبوونەوەی شاندێکی باڵای فەرەنسا و وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئۆفیسەکە بۆ ئامادەكاری پڕۆژەیاسای بودجە و وردبینی و چاودێریكردنی خەرجییەكانی هەرێمی کوردستانە.

نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 8/5/2019، سیلڤی ستوغیل، بەرپرسی بەشی هەماهەنگی نێودەوڵەتی دارایی گشتی لە وەزارەتی دارایی فەرەنسا بەیاوەری شاندێكی باڵای بەشی هاوكاریی نێودەوڵەتی وەزارەتی دارایی فەرەنسا سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییان کرد. سیلڤی ستوغیل، باسی لە ئامانجی سەردانەكەی كرد کە مەبەستیانە لە ئامادەكردنی بودجە، وردبینی و چاودێریكردنی خەرجییەكان و رێكخستنەوەی باجدا هاوكاری هەرێمی كوردستان بكەن."

سیلڤی ستوغیل گوتی: "بە زووترین كات ئۆفیسێكی هەماهەنگی وەزارەتی دارایی فەرەنسا لە هەولێر دەكرێتەوە. دەستیش دەكرێت بە هاوكارییەكان بۆ ئامادەكاری پڕۆژە یاسای بودجە و وردبینی و چاودێریكردنی خەرجییەكان و رێكخستنەوەی باج."

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەموو جۆرە هاوكارییەكی بۆ شاندی میوان دەربڕی و گوتی: "وەك وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە هاوكاری پسپۆڕانی ناوخۆیی و دەرەوە كار كراوە لەسەر دەروازەكان، گومرگ و باج و بە سیستەمكردنییان و بە ئەلكترۆنیكردنیان". گوتیشی: "كارئاسانی تەواومان كردووە بۆ زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كەرتی وەبەرهێنان و گەشتیاری، بۆ ئەوەی وەك سەرچاوەی داهات تەنها پشت بە نەوت نەبەسترێت".

هەروەها رێباز حەملان، باسیشی لەوەکرد، 15 بانك بە ئەلیكترۆنیكراون و كاركردن تیایاندا بەردەوامە، هەوڵی جیدیش دراوە بۆ ئەوەی مامەڵەكردن بە كاش بگۆڕدرێت، چونكە مامەڵەكردن بە كاش پرۆسەی ئاڵوگۆڕ و كاری رۆژانەی حكومەت و هاووڵاتیان دوادەخات.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085