
خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان داوای پێدانی
ده‌رماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، كه زیاتر له 4 ساڵه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه پێیان
نادرێت و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاش وه‌ڵامیان ناداته‌وه هه‌ربۆیه گردبونه‌وه‌یه‌كیان
له هه‌ولێر ئه‌نجامدا. له سلێمانیش هێزه‌كانی ئاسایش رێگرییان له خوێندكاران
كرد و نه‌یانهێشت كۆببنه‌وه.
ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی
هه‌ولێر گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی
زانستی ئه‌نجامدا، لە سلێمانیش لەبەردەم زانکۆی سلێمانیدا گردبونەوە و داوای ده‌ستپێكردنه‌وه
و پێدانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانیان دەکرد.
خوێندکارە ناڕازییەکان لەشاری هەولێر یاداشتێکیان
پێشکەشی خوێندنی باڵا کرد‌و رایانگەیاند:" داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و مافه‌ی خۆمان
ده‌كه‌ین كه ساڵانی رابردو به بیانوی نه‌بونی بودجه و پاشه‌كه‌وت له‌لایه‌ن
حكومه‌تی هه‌رێم بڕدراوه كه له‌و ماوه‌یه‌دا قوتابیان و خوێندكارانی زانكۆ به‌سه‌ختترین
قۆناغدا تێپه‌ڕیوین و بۆته هۆكاری دابڕانی ده‌یان خوێندكار له خوێندن".
بەهەمان مەبەست لە شاری سلێمانی گردبونەوەی
خوێندکاران بەرێوە چوو بەڵام گمۆ محه‌مه‌د نوێنه‌ری خوێندكارانی ناڕازی لە زانکۆی
سلێمانی رایگەیاندووە" هێزێكی ئاسایشی سلێمانی خێمه‌ی مانگرتوانیان تێكدا و سێ
خوێندكاریشیان ده‌ستگیركردوە و مۆبایلی بەشێک لە خوێندکارەکانیشیان بردوە، سه‌رجه‌م
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیان دورخسته‌وه بۆ روماڵکردن.
نوێنه‌ری خوێندكارانی ناڕازی ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا،
به‌رده‌وام ده‌بن له داواكردنی مافی خۆیان و شه‌و له‌به‌رده‌م كه‌مپی نوێی زانكۆی
سلێمانی ده‌مێننه‌وه‌و كۆڵ ناده‌ن له‌خۆپیشاندان بۆ داواكردنى خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی
خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستان.