نوێترین

recent

01/04/2019

سەرچاوەیەکی دارایی پارەدارکردنی ئوسامە بن لادن ئاشکرا دەبێت




رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی راپۆرتێکی لەبارەی ناردنی 80 ملیۆن پاوەندی بەریتانی دەکاتە نزیکەی 105 ملیۆن دۆلار بۆ ئوسامە بن لادن  بڵاو کردووەتەوە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە تۆڕێکی نهێنی توانیویەتی بە فێڵ ئەو پارەیەی هاوڵاتییانی بەریتانیا وەک باج دەیدەنە حکوومەتەکەیان، بدزێت و بەڕێگای نهێنی، بە هەردوو وڵاتی ئەفغانستان و پاکستانەوە بۆ ئوسامە بن لادنی بنێرێت.

ئەو پارەیەی ئەو تۆڕە بە دەستی هێناوە و بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان بە تایبەت قاعیدەی ناردووە، هەروەک لە راپۆرتەکەدا باس کراوە، لەو بودجەیە زیاتر بووە، کە حکوومەتی بەریتانیا وەک بودجەی ساڵانە بۆ پۆلیسی ئینگلتەڕا و وێڵز، دابینی دەکات.

تۆڕەکە لە هاوڵاتییانی بەریتانیی بە رەگەز ئاسیایی پێک هاتووە و بارەگای نهێنییان لە لەندەن، بەکینگهامشایەر، بێرمینگهام و ئوسکوتلەندا هەبووە.

ئوسامە بن لادن، کە خەڵکی سعودیەیە، سەرۆکی قاعیدە بوو و تۆمەتبارە بە پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆریستی، کە دیارترینیان بریتی بوو لە هێرشی 11ـی ئەیلوول. لە مانگی 5ـی 2011 لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزێکی تایبەتی ئەمریکی، لە شاری ئەبوەت ئابادی پاکستانی کوژرا.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085