
بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی زۆریی بارانبارینەوە زۆربەی بەنداوەکان لە سەرڕێژ نزیکبوونەتەوە و گوتی، ئێستا هەرێمی کوردستان 9 ملیار مەتر سێجا ئاوی یەدەگی هەیە.
ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان لە بهرنامهیهكى ڕادیۆ ووتی "بەهۆی زۆری بارانبارینەوە زۆربەی بەنداوەکان کە ژمارەیان 17 بەنداوی گەورە و بچووکە، لە سەرڕێژ نزیکبوونەتەوە، ئەگەر سەرڕێژیش بن هیچ مەترسییەکیان نابێت، چونکە دەرچەیان هەیە".
ووتیشی "ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی 9 ملیار مەتر سێجا ئاوی یەدەگە، ئەمەش لە هەموو سێکتەرێکەوە سوودی لێ دەبینرێت، بەتایبەت بۆ ئاوی خواردنەوە، کشتوکاڵ و کارەبا".
لەبارەی زیانەکانی بەرزبوونەوەی ئاوی رووبار و دەریاچەکانیش، ئەکرەم ئەحمەد گوتی "هەر کەسێک بە زێدەڕۆ شوێنی کار و خانووی لە کەناری دەریاچە و رووبارەکاندا دروستنەکردبێت زیانی بەرناکەوێت، بۆ ئەو مەبەستەش هۆشداریمان داوە".