نوێترین

recent

01/04/2019

پەرلەمانتارێکی پارتی: پاڵپشتی داواکارییەکانی مامۆستایانی ناڕازین




ئەندامێکی لێژنەی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، پاڵپشتی داواکاری مامۆستایانی ناڕازین و داواکاریەکانیان دەگەیەنینە لایەنی پەیوەندیدار.

د. زێدان برادۆستی، ئەندامی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بە میدیای حزبەکەی  ڕاگەیاند: ”نوێنەری مامۆستایان هاتن سەردانی فراکسیۆن و سەرۆکایەتی فراکسیۆنیان کرد، داواکارییەکانی خۆیان ڕادەستکردین، دواتر فراکسیۆن ئەو داواکارییە دەداتە ئێمە و ئێمەش وەک ئەندامانی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا کاریان لەسەر دەکەین و پشتگیریان دەکەین“.

گوتیشی: ”لە کۆبوونەوەی داهاتوودا تاوتوێی داواکارییەکەیان دەکەین، دواتر ئاراستەی وەزارەتی پەیوەندیدار و حکوومەتی دەکەین“.

ئەو ئەندام پەرلەمانە دەشڵێت: ”ئێمە پێمان باشە ئەم مانگە چاوەڕوان بکەین، تا حکوومەتی نوێ پێکدێت و متمانەی پێ دەدەین“.

ئەمڕۆ دووشەممە 1/4/2019، چەند نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان سەردانی پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانیان کرد، بەمەبەستی کارکردن لەسەر دەستپێکردنەوەی دامەزراندن لە وەزارەتی پەروەردە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085