

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نامەیەکی هۆشداری ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆران دەکات و بەرپرسیارییەتی ڕودانی هەر شتێک دەخاتە ئەستۆی ئەو بزوتنەوەیە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەوەی راگەیاند"لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڕیار دراوە نامەیەک ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆران بکرێت".
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی باسی لەوەشکرد"لەو نامە فەرمییەدا یەکێتی بەڕونی هەڵوێستی خۆی لەسەر پێداگرییەکانی بزوتنەوەی گۆران بۆ تێ پەڕاندنی پرۆژەیاسایی سەرۆکایەتی هەرێم بە هاوبەشی لەگەڵ پارتی دەخاتە روو".
وتیشی"ئەگەر بزوتنەوەی گۆران سوربن لەسەر تێ پەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایە ئەوا دەبێت بەرپرسیارییەتی ڕودانی هەر ڕوداوێک لە ئەستۆ بگرن، بەو پێیەی ئەم ناوچەیە ناوچەی ژێر دەستی یەکێتییەو لەڕوی ئەمنی و سەربازییەوە یەکێتی سەرپەرشتی دەکات".