نوێترین

recent

01/04/2019

یه‌كێتى: قبوڵى ناكه‌ین ژێر ده‌سته‌ى پارتى بین




وتەبێژی یەكێتی، ڕایدەگەیەنێت، رێككەوتنێكی شەرەفمەندانەمان دەوێت و پەراوێزخستن و ژێردەستەییش قبوڵ ناكەین.

پاش كۆبوونەوەی نێوان وەفدی باڵای یەكێتی و كۆمەڵی ئیسلامی، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند: هەڵوێستی ئێمە روونە، لەنێوان رێككەوتن و هیچ چارەسەرێكی دیكە، رێككەوتنێكی شەرفمەندانەمان دەوێت.

وتیشی: لەنێوان پەراوێزخستن و ژێردەستەییش، ئەوە بۆ یەكێتی قبوڵكراو نییە.

هاوكات، ڕێبوار حەمەد وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی، لەو کۆنگرەیەدا بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ یەكێتی، كۆبونەوەیەكی ئاسایی بووە درێژكراوەی كۆبوونەوەكانی پێشووی نێوانمان بووە.

وتیشی: یەكێتی لەو كۆبوونەوەیەدا هیچ داواكارییەكی دیاریكراوی لێمان نەبووە، هەڵوێستی ئێمەش لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم، روون بووە، كە دەمانەوێت سیستمی حوكمڕانی پەرلەمانیی تەواو بێت، بڕیاری كۆتایی ئێمەش بۆ بەشداری لەحكومەت دەوەستێتەسەر ئەوەی حكومەت تاچەند دەتوانێت بەرنامەی سیاسیی ئێمە لەبەرنامەی كابینەی نوێ جێبەجێبكات.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085