نوێترین

recent

16/04/2019

بایكۆتی مامۆستایان دەستیپێكردەوە

بەشێکلە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان مانگرتنیان راگەیاند.

بەیانی ئەمڕۆ ١٦/٤/٢٠١٩ بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی مانگرتنیان لە کارەکانیان راگەیاند.

مانگرتی ئەو بەشە لە فەرمانبەر و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی دژی دواکەوتنی موچەکانیانە و لە بەردەم کامپی کۆن و نوێی زانکۆکە گردبونەوە.

ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کە مانگرتنیان ڕاگەیاندووە ئاماژە بەوەدەکەن “تاوەکو پێدانی موچەکانیان لە بایکۆتکردنی دەوام و مانگرتن بەردەوام دەبن” .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085