
هەریەك لە بێگەرد تاڵەبانی و ڕێواس فایەق، دەیانەوێت پۆستی سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان لەسەر پشكی یەكێتی وەربگرن، بەڵام تائێستا ڕێككەوتن لە نێوان باڵەكانی یەكێتییدا نەكراوە بۆ دانانی كەسێكیان لەوبارەوە.
بەپێی دواین زانیارییەكان تائێستا پرسی یەكلاییكردنەوەی پۆستەكانی یەكێتی لە حكومەت ڕێككەوتنی لەسەر نەكراوە لە نێوان كوتلەكانی یەكێتیدا و بڕیارە دوای واژۆی كۆتایی ڕێككەوتن لەگەڵ پارتی باس بكرێن.
لە ماوەی ڕابردوودا چەند دەنگۆیەك بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە دانانی یەكێك لە بێگەرد تاڵەبانی و ڕێواس فایەق وەك وەزیر و ئەویتریشیان وەك سەرۆكی پەڕلەمان، بەڵام ڕێواس فایەق ڕەتیدەكاتەوە وتی”ئەوانە تەنها دەنگۆن و نافەڕمین”.