
عهبدوڵای كوێخا موبارهك ئهندامی دهست لهكاركێشاوهی
جڤاتی نیشتمانی بزوتنهوهی گۆڕان هاوكات ههڵسوڕاوی دیاری ئێستای بزوتنهوهكه لەبارەی
قسەکانی سەعدی پیرە بەدهنگی ئهمریكای راگەیاندووە" ئەمە زانیارییە کە من هەمە
پارتی ڕازی بووە بەو داواکاریەی یەکێتی بۆیە ئێستا هەوڵدەدات گۆڕان ڕازی بکات بەو
داواکاریەی یەکێتی، چونکە یەکێتی بۆ پارتی گرنگترە لە گۆڕان، پارتی و یەکێتی بەهۆی
بونی بەرژەوەندی هاوبەشەوە قەت ناتوانن دەستبەرداری یەکتر بن."
وتیشی" دەبێت وەک خۆمان بزوتنەوەی گۆڕان هەرگیز
لەگەڵ ئەوەدا نەبین کە پۆستی زیادە دابتاشرێت لەم وڵاتە لەبەر سێ هۆکار، هۆکاری یەکەم
ئەوەیە پێشتر ڕێککەوتن لەگەڵ گۆڕان کراو لەسەر ئەو پۆستە، دووەم هۆکار ئەوەیە کە ئێمە
وەک گۆڕان هەمیشە باسی بەدامەزراوەیی و سیستم دەکەین لەکوردستاندا ناکرێت ئێمە بەدڵی
خۆمان یا لەبەر دڵی لایەنی تر پۆست دابتاشین، وەخاڵی سێیەم، ئێـمە لەم کاتەدا کەتوشی
قەیرانی دارایی بکەین هەر پۆستێک دابنێین بەملیۆنەها دۆلار خەرجی دەبێت بەزیایە دەڕوات
هیچ سودێکی نیە، من لەگەڵ ئەوەدام بزوتنەوەی گۆڕان ئەگەر دەستی لەم پۆستە هەڵگرتووە
باشترە وەک لەوەی ڕازی بێت بە دوو جێگری."
سەبارەت بەوتەکانی شێخ جەعفەر لەدەنگی ئەمریکا،
عەبدوڵای کوێخا موبارەک دەڵێت" ئەمە بەتەنها شێخ جەعفەر نیە، ئێمە کەدژی ئەوەبوین
گۆڕان بچێتە حکومەتەوە لەبەر بونی ئەم جۆرە عەقڵیەتانە بووە وە ئێستاش کە ئەو سەرکردایەتیەی
بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری چونە حکومەتی داوە دەبێت خۆیان چارەسەرێک بۆ ئەوە بدۆزنەوە
بەڵام من بڕوام وایە نەک هەر شێخ جەعفەر بەڵکو هیچ بەرپرسێکی پارتی و یەکێتی پابەند
نابێت وەکو یاسا و دەستور بە بڕیارەکانی بهرپرسهكانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە لە حکومەتدا
ناتوانم ئەوەیان ببینم وە بەرپرسەکانی گۆڕان لە حکومەت دەبێت هەر
فرمانێکیان دەرکرد سبەی لە بەرپرسەکانی پارتی و یەکێتی بپاڕێتەوە بڵێ "توخوا
بەقسەم بکەن."
بزوتنەوەی گۆڕان فشارێکی زۆری لەسەر بوو لەلایەن
یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بەشێوەیەکی زۆر "نائاکاریانە" پەلاماری
بزوتنەوەی گۆڕان درا ههوڵی دهدا سزای گۆڕان بدات، پۆستهكانی قۆرخ بكات ئەوەش هۆکارێک
بوو کەبەشێک لەسەرکردایەتی گۆڕان بڕیاریدا بەناچاری بچنە ژێر باڵی پارتی کە ئەو ڕاستیانە-شیان
دەزانی، من ئەوە بە نەشیاو دەزانم دەکرا لەدەرەوە بەربەرەکانێی یەکێتی یا هەرلایەنێکمان
بکردایە زۆر باشتر بوو ئێمە "تەسلیم" بەو واقیعە نەشیاو و نایاساییەی هەرێمی
کوردستان بوینایە."
" پێشتر گۆڕانیش و یەکێتی-ش دەیانوت ،
دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم زیادەیە، کەچی ئێستا شەڕیانە لەسەر جێگری سەرۆکی هەرێم"
عەبدوڵای کوێخا موبارەک دەڵێت" ئێمە وەک
بزوتنەوەی گۆڕان لەڕاستیدا دوو ئەگەر و بژاردە لەبەردەمماندا بوو دروشم و
ئامانجمان بوو، یا پارتی و یەکێتی چاک ببن و پابەندی یاسا بن، یاخود پارتی و یەکێتی
لەدەسەڵات لابدەین بژاردەی سێیەممان نەبوو بڵێین ئەگەر باش-یش نەبوون لەدەسەڵاتیش
لامان نەدا بچین لەگەڵیان بەشداری حکومەت بکەین."
عەبدوڵای کوێخاموبارەک لە کۆتایشدا دەڵێت "پارتی
دواجار یەکێتی هەڵدەبژێرێت بەسەر گۆڕاندا، وە گۆڕانیش چی لێ بەسەر دێت" وللە
اعلم".