
وڵات _ تایبەت
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى وڵات، ئێستا خشته‌ى موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان گه‌یه‌نراوه‌ته گه‌نجینه‌كانى هه‌رێم ته‌نها ئه‌وه ماوه ته‌مویلى دارایى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌یان بدرێت ى به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایى پاره‌ى له‌به‌رده‌ست نیه.
وڵات له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى داراییه‌وه ئه‌وه‌ى ئاشكرا ده‌كات "ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌به‌رده‌ستى وه‌زاره‌تى داراییدایه، پارى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه، كه بڕكه‌ى پێكهاتووه له سه‌رو 300 ملیار دینار، ئه‌وه‌ش به‌شى پێداویستى موچه‌ى هه‌موو فه‌رمانبه‌ران ناكات، بۆیه وه‌زاره‌ت كه‌م كه‌م موچه دابه‌ش ده‌كات".
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى وڵات "هۆكارى سستى دابه‌شكردنى موچه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تائێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى عێراقه‌وه ته‌مویلى مانگانه نه‌كراوه كه بڕه‌كه‌ى 512 ملیار دیناره، ئه‌وه‌ش وایكردووه هه‌رێم نه‌توانێت موچه بدات".
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس ئه‌وه‌ى بۆ وڵات گواسته‌وه "حكومه‌تى هه‌رێم چاوه‌ڕێیه ڕۆژى 16ى مانگ یان 17 مانگ پاره‌ى له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ ته‌مویل بكرێت پاشان ئویش به‌خێرایى له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا تا هه‌فته‌ى داهاتوو موچه دابه‌ش بكات".
وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى كوردستان له‌ئێستا جگه له‌وه‌ى چاوه‌ڕیى ئه‌و پاره‌یه ده‌كات، هیچ ڕێگایه‌كى دیكه‌ى له‌به‌رده‌م نیه بۆ دانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
"حكومه‌تى هه‌رێم چاوه‌ڕێیه ڕۆژى 16ى مانگ یان 17 مانگ پاره‌ى له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ ته‌مویل بكرێت
هاوكات سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان له‌زارى نوێنه‌رانى كورده‌وه له‌به‌غداد ئه‌وه‌یان گواسته‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكوه‌زیران ئاگادارى دۆخى كوردستانه، به‌ڵام پێده‌چێت به‌هۆى ڕاده‌ستنه‌كردنى پاره‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به‌شێك له‌بودجه‌ى كوردستان ببڕێت، ئه‌وه‌ش یه‌كێكى تره له هۆكاره‌كانى دواكه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
تائێستا موچه‌ى مانگى یه‌كى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمه‌وه بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان خه‌رجنه‌كراوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه حكومه‌تى هه‌رێم پاشه‌كه‌وتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ووتى "هه‌موو سه‌رى مانگێك مووچه دابه‌ش ده‌كه‌ین".