
وەزیری پلاندانانی حكومەتی ھەرێم، ڕایدەگەیەنێت:”ڕێژەی بێكاری لە هەرێمی كوردستان دابەزیوە”.
عەلی سندی وەزیری پلاندانانی حكومەتی ھەرێم لە وتارێكدا لە سەروبەندی ڕاگەیاندنی ڕووپێوییەك لەبارەی بازاڕی كار و شیكردنەوەی كارامییەكان لە عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە ڕایگەیاند: “ڕێژەی بێكاری لە هەرێمی كوردستان لە پێش شەڕی داعش واتە پێش ساڵی 2014 بریتی بوو لە 6.5%، ئەو ڕێژەیە لەساڵی 2015 گەیشتە نزیكەی 13.%.
عەلی سندی وتیشی: خۆشبەختانە لە كۆتایی ساڵی 2017ەوە بێكاری بۆ ڕێژەی 2.2% دابەزی، هەردوو وەزارەتی پلاندانان لە ھەرێمی كوردستان و عیراق لەگەڵ ڕێكخراوی یونسكۆ ڕێككەوتوون بۆ ئەوەی ھەڵسەنگاندنی بازاڕی كار بە مەبەستی بەدەستهێنانی ڕێشاندەر و ئەو توانا و لێهاتووییانەی هەن لە ڕێگەی سود وەرگرتن لە توانای مرۆیی ئەو بۆشاییەی لە بازاڕی كاردا ھەیە پڕ بكرێتەوە”.