نوێترین

recent

15/04/2019

پێشبینی کەش و هەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو



وڵات _ پ. کەش و هەوای کوردستان

🌸بەناوی خوای گەورە و میهرەبان🌸

زانیاری نوێ و گرنگ🔴🔴
کاتی پۆست:9:36خولەکی شەوی دووشەم لەسەر سێشەم.
15/4/2019

پێشبینی دەکرێت لەسبەیەوە هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی مام ناوەند بۆ بەهێزی باران بارینەوە ..
سەرەتا ئەمشەو لەبەشێکی ناوچەکانی بادینان ئەگەری بڕێك باران هەیە ناوچەکانی تر تەنها هەور دەبێت ☁️.

دواتر کاریگەری شەپۆلە سەرەکیەکە بە دوو قۆناغ لەسبەی نیوەڕۆوە دەست پێ دەکات .!!

قۆناغی یەکەم :
سبەی نیوەڕۆ کاریگەری شەپۆلەکە لەبەشێکی ناوچەکانی بادینان و هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین دەست پێ دەکات و ئەگەری باران بارینی مامناوەند بەبروسکەوە هەیە ناوچەکانی کەرکوك و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ئەگەری باران بارین کەمە ئەگەر بشبارێت تەنها ڕێژنە بارانی کەم دەبێت ..
کاریگەری ئەم قۆناغە ئێوارەی سبەی کۆتای دێت 🌦️

قۆناغی دووەم :
لە سبەی شەوەوە واتا شەوی سێشەم لەسەر چوارشەم کاریگەری ئەم قۆناغە دەست پێ دەکات کەتیادا لەسەرجەم ناوچەکان ئەگەری باران بارینی بەهێز و هەورە بروسکەی توند هەیە هەروەها لەبەشێکی ناوچەکانی هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین و سلێمانی ئەگەری بەرزبونەوەی ئاستێ ئاو و هاتنی لافاو هەیە ⛈️⛈️

هەورەها لەگەڵ هاتنی شەپۆلەکە بارستەهەوایەکی نیمچە سارد لەتورکیاوە دادەبەزێتە سەر ناوچەکانمان و پلەکانی گەرماش بەڕێژەیی 6°بۆ 9°پلە ڕوو لەدابەزین دەکەن و ئەگەری بەفر بارین هەیە بۆ بەشێکی ناوچە شاخاویە بەرزەکان ناوچە سنوریەکان ..!!🌨️

تێبینی:
قۆناغی دووەمی شەپۆلەکە کە لە سبەی شەوەوە دەست پێ دەکات بەهێزە و تاوە بارانی زۆر بەخوڕ و هەورە بروسکەی توندی لەگەڵ دەبێت بۆیە دەبێت ئاگاداری هاتنی لافاو بن ..⛈️🌊


لە کۆتاییدا ئازیزان ئەوانەی وتمان گشتی تەنها پێشبینییە و هیچی تر گەر وویستی خودای لەسەرا نەبێ ئەوا یەك قەترەیش نابارێت بۆیە هەمیشە و بەبەرەوامی وتوومانە"والله اعلم"

بمێنن لە خێر و خۆشیدا
Picsart-24-02-23-21-31-09-085