نوێترین

recent

25/03/2019

پۆگبا بەرێوبەری کارەکانی راسپاردووە بۆ ئەوەی لە نێوان دوویانه‌كه‌خۆى دیارى كردووه‌ یانەکیانى بۆ هه‌ڵببژێرێت


پێگەکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا باس لە ھەواڵ و بریاری رۆشتنی پۆڵ پۆگبا لە یانەی مانچستەر یونایتد دەکەن و بە پێی نوێترین ھەواڵیش پۆگبا بە رەسمی بریاری رۆشتنی لە یانەی مانچستەر داوەو ئامادە نییە بۆندەکەی نوێ بکاتەوە ، پێگەی ئاس نوسیویەتی کە پۆگبا بەرێوبەری کارەکانی مینۆ رایۆلای راسپاردووە بۆ ئەوەی لە نێوان یۆڤانتۆس و ریاڵ مەدرید یانەکیان دیاری بکات تا لە وەرزی داھاتووەوە پەیوەندی پێوە بکات ، پۆگبای ٢٦ ساڵ کە لە ٢٠٢١ بۆندەکەی لەگەڵ مانچستەر کۆتایی دێت دەیەوێت پێش ئەو وادەیە لەو یانەیە بڕوات حەز دەکات یان بگەرێتەوە یۆڤانتۆس یان بچێتە ریاڵ مەدرید ، کورە فەرەنسیەکە ئێستا لە مانچستەر یونایتد ھەفتانە بڕی ٢٩٨ ھەزار پاوەند وەک مووچە وەردەگرێت کە دەکاتە ١٦ ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێک ، 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085