ئەفسەرێکی بەرگری شارستانی هەولێر چەند رێنماییەک سەبارەت بە چۆنییەتی خۆپاراستنی هاووڵاتییان لەکاتی دروستبوونی لافاو رادەگەیەنێت.
رائید سەرکەوت کاڕەش، ئەفسەری پۆلیسی بەرگری شارستانی هەولێر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە ئێستا ٨ بنکەی بەرگری شارستانی لەنێو شاری ھەولێر و ٨ بنکە لەدەرەوەی شاری ھەولێر لە ئامادەباشی تەواودان بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان لە ئەگەری درووستبوونی لافاو.
رائید سەرکەوت کاڕەش چەند رێنماییەکی سەبارەت بە چۆنییەتی خۆپاراستنی هاووڵاتییان لە کاتی درووستبوونی لافاو بڵاوکردووەتەوە کە ئەمانەن:
١- کەلوپەلی گرانبەھا و فەرمی لەشوێنی بەرز دابنێ.
٢- سەرچاوەی کارەبا بکوژێنەوە کە کارت پێی نەما.
٣- ھەوڵبدە بە ژێر بەرزە پرد و ئەندەرپاس نەڕۆیت.
٤- دووربکەوە لە لێخوڕینی ئۆتۆمۆبێل.
٥- لەژێر تەلی کارەبا مەڕۆ.
٦- دووربکەوە لە خانوو باڵاخانەی کۆن و شوێنە نزمەکان.
٧- ھەوڵبدە لایتی شەحنت لابێت.
٨- دەستکاری ئاوەڕۆی بەردەرگای ماڵەکەت مەکە.
٩- ئەگەر دەزانی خانووەکەت یان شوێنی مانەوەت سەلامەت نییە چۆڵی بکە و بڕۆ شوێنی سەلامەتتر.
١٠- منداڵی بچوک و ئافرەت بەتەنیا لەماڵەوە جێمەھێڵە.
١١- لەکاتی ھەر رووداوێک راستەوخۆ پەیوەندی بکە بە ژمارەکانی بەرگری شارستانی ١١٥ و ١٢٥.