نوێترین

recent

25/03/2019

دەنگۆی رۆشتنی ئه‌ستێره‌یه‌كى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید زیزۆى ڕاهێنه‌رى نیگه‌ران كردووه‌


ھەرچەندە چەند رۆژێکە زێدان گەراوەتەوە ریاڵ مەدرید و ئەرکی راھێنانی تیپەکەی وەرگرتۆتەوە بەڵام زێدان لەگەڵ پێرێز توشی کێشەیەکی تر بۆتەوە و لەو سەرۆکە توڕەیە ، ھۆکارەکەش ڤارانە ، زێدان پێی وایە داواکەی ڤاران دروستەو حەقی خۆیەتی کە داوای زیادکردنی مووچەکەی دەکات ، پێگەی ElConfidencial ئیسپانی نوسیویەتی کە زێدان داوای لە پێرێز کردووە لەگەڵ یاریزانەکان نەرم بێت و ناکرێت ھەر کارێک بەدڵی ئەو نەبێت جێ بە جێ نەکات و گوێ بە رۆشتنی یاریزانان نەدات ، ئەوەی جێی ئاماژەیە چەند رۆژێکە دەنگۆی رۆشتنی ڤاران لە ریاڵ زیادی کردووە و بە پێی نوێترین زانیاریش ڤاران داوای زیادکردنی موچەکەی کردووە بەڵام پێرێز رەتی کردۆتەوە کە موچەکەی بۆ زیاد بکات
Picsart-24-02-23-21-31-09-085