
وا بریاره سبه‌ینێ سێشه‌مه ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌باره‌ى دروستكردنى چه‌كى بانكى و دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى فه‌رمانبه‌ران له پاشه‌كه‌وتى مووچه كۆده‌بێته‌وه، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ئاشكرای ده‌كات، هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆ دانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه له‌رێگه‌ی قه‌زره‌كانه‌وه.
دلێر حسێن، ئه‌ندامى ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى لە ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاند: سبه‌ینێ سێشممه، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان له پاشه‌كه‌وتى مووچه و دروستكردنى چه‌كى بانكى بۆ فه‌رمانبه‌ران كۆده‌بێته‌وه، وه جارێكى تر ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایى ده‌نێرینه‌وه، چونكه ئێستا بارودۆخى دارایى باشبووه، هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆ دانه‌وه‌ى ئه‌و پاشه‌كه‌وته له‌رێگه‌ی قه‌زره‌كانه‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه، هه‌موو جۆره فشارێك بۆ سه‌ر حكومه‌ت ده‌كه‌ین تاوه‌كو ناچاربكرێت به جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه و دانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه پڕۆژه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، بریتییه له وه‌رگرتنى چه‌كى فه‌رمانبه‌ران له‌بڕى قه‌رزى خزمه‌تگوزارییه‌كانى حكومه‌ت، واته ئه‌و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه پاشه‌كه‌وتكراوه له حیسابى بانكى فه‌رمانبه‌ران، بدرێته‌وه به‌و قه‌رز و خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه هاوڵاتیان له‌سه‌ریانه، له‌وانه قه‌رزه‌كانى كاره‌با و ئاو و هاتوچۆ و قه‌رزى خانووبه‌ره، پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرى و قه‌رزى كشتوكاڵ و باج و هه‌ر قه‌رزێكى تر.