
ناسر خلێفی قه‌ته‌ری و سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی بابه‌تی په‌یوه‌ندیكردنی نیمارو مباپێ به یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .
له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی لۆباریزان فه‌ره‌نسی ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پارس سانجێرمان وتی به دڵنیایی هیچ نیه‌تێكمان نییه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی نیماروكیلیان مباپێ بین بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید .
خلێفی ئه‌وه‌شی باسكردووه كه ده‌یانه‌وێت پارێزگاری له ته‌واوی ئه‌ستێره‌كانیان بكه‌ن له پێناو به‌دیهێنان خه‌ونی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان .
ئه‌م لێدوانه‌ی خلێفی له كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه رۆژنامه‌كان ناوی نیمار و مباپێ یان به‌ستۆته‌وه به ریاڵ مه‌دریده‌وه