نوێترین

recent

25/03/2019

نەوەی نوێ پڕۆژەیاسایەك بۆ گەڕاندنەوەی موچەی پاشەكەوتكراو پێشكەشدەكات

فراكسیۆنی نەوەی نوێ پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی پارەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران و نەمانی خانەنشینیی پەرلەمانتاران پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد.

بەپێی پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی پارەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران، لە ساڵی یەكەمی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و لە ماوەی 12 مانگدا لە سەدا شەستی كۆی موچە پاشەكەوتكراوەكان بۆ فەرمانبەران بگێردرێتەوە، ئەو لە سەدا چلەش كە دەمێنێتەوە بەهەمان شێوە و لە ماوەی 12 مانگ و لە ساڵی دووەم بدرێتەوە بە فەرمانبەران.

هاوكات یەكێكی دیكە لە پێشنیازەكانی نێو پڕۆژە یاساكە، ئەوەیە فەرمانبەران بتوانن ئەو قەرزانەی لایانە كە خۆی دەبینێتەوە لەپارەی ئاو و كارەبا و پێشینەكانی هاوسەرگیری و خانووبەرە لە موچەپاشەكەتكراوەكانیان بگێڕنەوە بۆ حكومەت.

هاوكات لەبارەی موچەی خانەنشینی و خانەنشینی پلە تایبەتەكان، چەند مەرجێك هاتووە ئەویش ئەوەیە ئەو فەرمانبەرە پێویستە تەمەنی لە 50 ساڵ تێپەڕی كردبێت و پانزە ساڵ خزمەتی وەزیفی هەبێت، لەكاتێكدا زۆرترین بڕی موچە لە 500 هەزار كەمتر نەبێت و لە سێ ملیۆنیش زیاتر نەبێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەگەر ئەو فەرمانبەرەی بە پلەی تایبەت خانەنشینكرابێت و ئەو مەرجانەی تێدانەبێت پێویستە بگەڕێتەوە بۆ سەر كارەكەی پێشووی.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085