نوێترین

recent

25/03/2019

ئەم شەرە تەنیا بەئێمە ناکرێ

بڵێسە جەبار فەرمان 

‎ماوەی 3 مانگە حکومەتی عێراق موچەو بوجەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت بێ ئەوەی لە بەرانبەردا یەک تەنەکە نەوت ڕادەستی سۆمۆ کرابێت.

‎ڕۆژانە لەناو پەرلەمان و لە لیژنەی پەیوەندیدار رووبەرووی رەخنەی توندی نوێنەرانی پارێزگاکانی تردەبینەوەو بیر لە کاردانەوەو بەرپەچدانەوەی سیاسەتی حکومەتی هەرێم دەکرێتەوە کە دووبارە راگرتنی موچەش لەخۆدەگرێت.

‎لە بوجەی 2019 دا هاتووە کە هەرێم دەبێت رۆژانە 250.000 بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکات و هەرێم نیازی پابەندبوونی نیە.

‎ڕاستە کە موچەی فەرمانبەران بە برگەیەکی جیاواز لە ناو بوجەدا جێکراوەتەوە, بەڵام هەموو دەبێت ئەو راستیە بزانن کەئەوەش قابیلی ئاڵوگوڕەو بەهانە هەیە کە رابگیرێت.

‎ئەگەر هاتو واژوی بۆ کۆکرایەوە, دەتوانرێت دووبارە بهێنرێتەوە ناو پەرلەمان و ئاڵۆگۆر بەسەر ئەو برگەیەدا بهێنن و رایبگرن.

واتە شێوازی تر هەیە بۆ شەرعیەتدان بە راگرتنی پشکی هەرێم و ئینجا هەم پاشەکەوت و بڕین و کەمکردنی موچەی فەرمانبەرو موچەخۆران دێتەوە ناوان.

‎ئەوەی کە دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە ئێمە بە ئەرکی سەر شانی خۆمان هەستاوین لە شەڕی مافی هاوڵاتیانی هەرێم و لەداکۆکی لێکرنیان بەردەوام دەبین, بەڵام ئەم شەڕە تەنها بە ئێمەی نوێنەران ناکرێت و بەبێ پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە بڕیارەکانەوە لەم شەڕەدا سەرکەوتوو نابین و بەوەش قەیرانەکانی هەرێم و بێ موچەیی بەردەوامی دەبێت.

ئینجا ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی کێ دەبێ و کێ سودمەندو کێش زیانمەند دەبێ؟ ئەمە پرسیارەکەیە پابەند بوون بەیاسای بودجە واتە بەردەوامی لە لابردنی پاشەکەوتی مووچەو هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان. مل نەدان بۆ یاسای بودجە واتە گەڕانەوەی پاشەکەوت!.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085