نوێترین

recent

26/03/2019

قائیمقامی دەربەندیخان هۆشیاری دەداتە هاوڵاتیان




قائیمقامی دەربەندیخان هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و خاوەن كارگەكان كە ئەم چەند ڕۆژە سەردانی كارگەكانیان نەكەن.

ناسیح حسێن قائیمقامی دەربەندیخان دەڵێت"  تیمەكانمان لە بەنداو لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و ئاگاداری ئەو هەوڵەی كۆماری ئیسلامی ئێرانن و ڕێكاری پێویستیش گیراوەتەبەر و ئەوەندە توانای گلدانەوەی ئاومان هەیە كە بتوانین پارێزگاری لە بەنداوەكەش بكەین و خوارووی خۆشمان كە بەنداوی حەمرینە ئاگادار كردووەتەوە”.

ڕوونیشیكردەوە، زیاتر مەترسییەكە لەسەر كەلارە و ئەوانیش هاووڵاتیانیان ئاگادار كردووەتەوە، بەشێوەیەك ئەوانەی نزیكی ئاوی سیروانن لەم ڕۆژانەدا لەترسی ئەوەی ئاوی زیاتر بەردەدرێتەوە نزیكی سنورەكە نەكەون، هەروەها ئەو كەسانەشی كارگەیان هەیە لەم چەند رۆژەدا نزیكی كارگەكانیان نەكەونەوە بۆ ئەوەی ئەگەر ناچار بووین ئاوی زیاتر بەربدەینەوە و هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو دروست نەبێت.

سەبارەت بە كردنەوەی ڕێگای هاتوچۆی شۆفێران، ناوبراو ڕایگەیاند، ئەمشەو تیمەكان بەردەوام بوون لە كاركردن و پردی دەرەدەوێن چاك كراوەتەوە و ڕێگای نێوان دەربەندیخان – كەلار كراوەتەوە و هیچ گرفتێك بۆ هاتوچۆ لە ئارادا نییە.

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەرفراوانەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، ژمارەیەك پرد و شەقامی سەرەكی نێوان شارەكانی وێران بوون، بەهۆی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەكانی ئێرانیشەوە مەترسی بۆ بەشێك لە ناوچەكانی هەرێم دروست بووە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085