نوێترین

recent

26/03/2019

ڕێگە لە هاوردەی زیاتر لە 120 تۆن پیاز و پەتاتە گیرا



فەرمانگەی كەرەنتینەی كشتوكاڵی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕێگری لە هاوردەكردنی زیاتر لە 120 تۆن پیاز و پەتاتە و شووتی بۆ ناو هەرێمی كوردستان دەكات.

بەهێز عەبدوللەتیف، لێپرسراوی كەرەنتینەی كشتوكاڵیی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ  ڕایگەیاندووە "دوێنێ 25/3/2019 سەرەڕای نالەباریی كەشوهەوا، فەرمانبەرانی كەرەنتینەی كشتوكاڵی باشماخ ڕێگرییان لە هاوردەكردنی 72 تۆن و 70 كیلۆگرام پیازی وشكی سوور كە بە ترانزێت لە پاكستانەوە هاتبوو، بەهۆی بوونی چەكەرەی سەوز و سپی و تەڕبوونی پیازەكە و بوونی كەڕوو لەسەری، نووسراوی گەڕانەوەی بۆ كراوە بۆ وڵاتی خۆی، یان لەناوبردنی".

دەشڵێت "هەمان ڕۆژ ڕێگری كراوە لە هاوردەكردنی بڕی 23 تۆن و 730 كیلۆگرام شووتیی ئێرانی و نووسراوی گەڕانەوەی بۆ كراوە بۆ ئەو وڵاتە بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردن، لەگەڵ بڕی 24 تۆن و 890 كیلۆگرام پەتاتەی پاكستانی كە بڕیاری لەناوبردنی بۆ دەركراوە".

 "هاوكات ڕێگری كراوە لە هاوردەكردنی بارێك نەمامی جوانی و ڕازاندنەوە بە گڵەوە و نووسراوی گەڕانەوەی بۆ كراوە بۆ ئێران لەبەرئەوەی هاوردەكردنی نەمام بە گڵەوە قەدەغەیە".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085