
چوار كۆچبه‌ری نایاسایی له ده‌ریای ئیجه به‌هۆی
ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌یان خنكان. یه‌كێك له قوربانیان منداڵێكی ساوا بووه.
فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه ده‌ریاییه‌كانی
توركیا رایگه‌یاند، كاتژمێر 04:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (26-3-2019) له
سنووره ده‌ریاییه‌كانی شاری چاناككاڵه، به‌له‌مێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگری قاچاخ، كه 15
كۆچبه‌ری نایاسایی له‌خۆگرتبوو، له ده‌ریای ئیجه ژێرئاوكه‌وت لە ئەنجامدا سێ
ئافره‌ت و منداڵێكی ساوا خنكان، کە تا ئێستا ته‌رمی یه‌كێك له ئافره‌ته‌كان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یێندراوه‌كه، كۆچبه‌ره‌كان كه
چوار كه‌سیان ئێرانی و 11 كه‌سیان ئه‌فغانی بوون، بۆ گه‌یشتن به‌دوورگه‌كانی میدیللی
له یۆنان، له نیمچه دوورگه‌ی ئایڤاجیك له رێگه‌ی ده‌ریای ئیجه‌وه به‌ڕێكه‌وتبوون،
به‌ڵام به‌هۆی به‌هێزی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا، به‌له‌مه‌كه‌یان ژێرئاوكه‌وت، تیمه‌كانی
ئاسایشی كه‌ناراوه ده‌ریاییه‌كان له دوا ساتدا توانییان رزگاریان بكه‌ن، به‌ڵام
چوار له كۆچبه‌ره ئه‌فغانییه‌كان خنكان.
تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه ده‌ریاییه‌كانی
توركیا دوو قاچاخچی ده‌ستگیركرد و كۆچبه‌ره‌كانیش دوای پشكنینی ته‌ندروستی بۆیان،
راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران كرد.