
رێباز حەملان، وەزیری دارایی ھەرێمی کوردستان
ئاشکرای دەکات، لەمساڵدا پلەبەرزکردنەوەی (ترفیع)ی فەرمانبەران دەست پێ دەکرێتەوە.
بەپێی راپۆرتەکەی وەزیری دارایی کە داویەتی بە ئەنجومەی وەزیران ، ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی شایستەی پلە بەرزکردنەوەن، لەگەڵ بڕە پارەی
پێویست دیاری کراوە، وەزارەتی دارایی داوای کردووە دووبارە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران
دەست پێ بکاتەوە.
حکوومەت ساڵی ٢٠١٥ بڕیاری دا پلە بەرزکردنەوەی
فەرمانبەران رابگیرێت، بەڵام لە کۆبوونەوەیەکی
ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارەکە راگیرا و خرایە ساڵی ٢٠١٦، ئێستا تەنیا سەرمووچەی ساڵانە
بۆ فەرمانبەران دەبەسترێت.
وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: "پلە
بەرزکردنەوەی فەرمانبەران بابەتێکی تەواو یاساییە و لە ئەمساڵدا حکوومەتی ھەرێمی
کوردستان ئەو بابەتە چارەسەر دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران
پێکھێنراوە".
د. ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی
کوردستان رای گەیاند: «سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی خەریکی
پرۆژەیەکن بۆ دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران، بەڵام وەکوو جاران نابێت،
بەڵکوو ئەمجارە دەبێ لەسەر بنەمای کێبڕکێ بێت».
دەشێت" مەرج نییە ئەوەی ماوەی یاسایی خۆی تەواو بکات پلەکەی
بەرز بکرێتەوە، بەڵکوو دەبێ لەسەر بنەمای کێبڕکێ و ھەبوونی میلاک بێت"
قەبڵاندنی پارەی بەرزەمووچەی فەرمانبەران لە ساڵێکدا
نزیکەی یەک ملیار دیناری پێویستە .