نوێترین

recent

26/03/2019

ئێران بەشێك لە ئاوی بەنداوەكانی بەردایەوە



بەهۆی بەردانەوەی ئاوی بەشێك لە بەنداوەكانی ئێران ‌و بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو، ئاستی ئاوی هەردوو بەنداوی دوكان ‌و دەربەندیخان لە 24 كاتژمێری رابردوو وەك بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە". 

ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێت"  ئێستا ئاستی ئاوی بەنداوەكانی دوكان ‌و دەربەندیخان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە ‌و  "جگە لەو بارانەی لە چەند رۆژی رابردوو باریووە، ئەمڕۆ سێشەممە ئێران بەشێك لە ئاوی بەنداوەكانی بەردایەوە ‌و بەو جۆرەش لە 24 كاتژمێردا ئاوی دەربەندیخان 65 سانتیمەتر ‌و دووكانیش 23 سانتیمەتر زیادیكردووە، ئەو زیادكردنەش لەو ماوەكەمەدا زۆر زۆرە".

بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو پێشبینی دەكرێت "لە ناوەڕاستی مانگی چواردا بەنداوی دوكان سەرڕێژ بكات و بەتەواوەتی پڕبێت".

لە هەرێمی كوردستاندا 17 بەنداوی گەورە‌ و بچووك هەیە، هەریەك لە بەنداوەكانی دوكان ‌و دەربەندیخان بە بەنداوە گەورەكانی هەرێمی كوردستان هەژمار دەكرێن، بەنداوی دوكان نزیكەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت ‌و بەنداوی دەربەندیخانیش سێ ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085