نوێترین

recent

26/03/2019

وەزارەتی دارایی: لە یەک حاڵەتدا دەتوانین دوو مووچە بدەین



سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت: ئەگەرێكی بەهێز هەیە وەزارەتەكەمان لەمانگی چواردا بتوانێت دوو موچە بەفەرمانبەرانی هەرێم بدات.
 سەبارەت بە چۆنیەتی پێدانی دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونیكردۆتەوە :"لە مانگی رابردوو، دوای ئەوەی تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشكرا، نزیكەی (300) ملیار دینار لە خەزێنەی وەزارەتی دارایی زیادی كرد، بەبێ ئەوەی داهاتی ناوخۆ بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بكرێت".

راشیگەیاندووە" ئەگەر وەزارەت پێشمەرگە بتوانێت نوسراوێکی رەزامەندی لە وەزارەتی بەرگری حکومەتی عێراق بەدەستبێنێت ئەوا بڕی ٢٠٤ میار دیناری وەزارەتی پێشمەرگە کە ماوەی سێ مانگە لەلایەن حکومەتی عێراەوە نەنیردراوە، دەخرێتەوە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم.

بەوتەی سەرچاوەکە، وەزارەتی دارایی بە گەیشتنی بڕە پارەی پێشمەرگە دەتوانن مووچەیەکی زیادە بدەن بە فەرمانبەرانی هەرێم.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085