
دادگای رەسافەی بەغدا بڕیاریدا بە خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران لە 2014 تاوەکو 2016.
رێبین شه‌مامکى، پارێزه‌رى خۆبه‌خشی جوتیاران ئەمڕۆ سێشەممە له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "دادگاى ره‌سافه‌ی بەغدا بریاریدا پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمی کوردستان بۆ ساڵه‌کانى 2014 و 2015 و 2016 خه‌رجبکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕیارە لەلایەن وه‌زاره‌تى بازرگانیی عێراقه‌وه جارێکى دیکە ته‌میز ناکرێته‌وه‌و بریارى کۆتایى وه‌رگرتوه.
تائێستا ھەندێک لە جوتیارانی ھەرێمی کوردستان پارەی گەنمی ساڵی 2014 یان وەرنەگرتوە، ھەروەھا هیچ بڕە پارەیەکی ساڵەکانی 2015 و 2016 و 2017 خەرجنەکراوە.