
زۆرى موچەکەى گاریس بەیڵ لەگەڵ ریاڵ مەدریددا، رێگرە لە گەڕانەوەى یاریزانەکە بۆ خولى نایابى ئینگلتەرا.
رۆژنامەى زەسەنى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، گاریس بەیڵى وێڵزى، کە لە ناخۆشترین کاتەکانیدایە لە یانە مەدریدیەکەدا، ناتوانێت بگەڕێتەوە پریمەر لیگ، چونکە یانە ئینگلیزیەکان ناتوانن بەرگەى مووچەکەى بگرن، کە هەفتانە ٦٥٠ هەزار پاوەندە.
رۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە، چێڵسى و مانچستەر یوناتید و تۆتنهام گرنگى بە بەیڵ دەدەن، بەڵام رازى نین ئەو بڕە پارەیە بدەنە هێرشبەرە وێڵزییەکە.
جۆناسان بارنیتى بەڕێوەبەرى کارەکانى بەیڵیش دووپلاتیکردووەتەوە، بەیڵ تۆپى پێى ئینگلتەراى خۆشدەوێت، بەڵام گەر بڕیاربدات ریاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت، هیچ یانەیەک ناتوانێت بە داواکارییەکانى رازیبێت.
راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، بەیڵ گرفتى گونجاندنى لەگەڵ هاوکارەکانى هەیە لە تیپەکەیدا و لە هەمان کاتدا کێشەى قسەکردنیشى هەیە بە زمانى ئیسپانى.