گرێبەستێکى 20 ساڵە بۆ فرۆشتنی گاز لە نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و کۆمپانیای پێرڵ پترۆلیۆم واژۆکرا، بەپێی گرێبەستەکە بەرهەمهێنانى گاز لە کێڵگەى کۆرمۆر بۆ 650 ملیۆن پێ سێجا لە ساڵى 2021 و دواتر بۆ 900 ملیۆن پێ سێجا لە ساڵى 2022 زیاددەکرێت.
کۆمپانیای دانەگاز رایدەگەیێنێت: "پێرڵ پترۆلیۆم (کۆمپانیاى سنووردارى پێرڵ پترۆلیۆم)، ئەو کۆنسۆرتیۆمەى لەلایەن هەردوو کۆمپانیاى (دانەگاز) و (نەوتى هیلال) ى ئیماراتیەوە پێشەوایەتى دەکرێت، گرێبەستێکى نوێى 20 ساڵەی لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان واژۆکرد بە مەبەستى بەرهەمهێنان و فرۆشتنى 250 ملیۆن پێ سێجاى دیکەی گاز لە رۆژێکدا، کە کۆنسۆرتیۆمەکە مەبەستیەتی تا ساڵی 2021 بەرهەمی بهێنێت وەک بەشێک لە پلانەکانى فراوانکردنیان لە هەرێمى کوردستانى عێراق لەپێناو زیادکردنی ئاستى بەرهەمهێنانى کارەبا لە هەرێمى کوردستان بۆ پڕکردنەوەى پێویستى ناوخۆ".
ئاشتى هەورامى، وەزیرى سامانە سرووشتییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکى گرنگە بۆ ئێمە بە تایبەتی کە خزمەتگوزارى باشتر بۆ هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان دابین دەکەین لەڕێگەى باشتربوونى رەوشى بەرهەمهێنانی کارەبا بەهۆى زیادکردنى بەرهەمهێنانى غاز لە لایەن کۆنسۆرتیۆمەکەوە. هەرێمى کوردستان خاوەنى یەدەگێکى زۆرى گازە و حکومەتى هەرێمى کوردستان سوورە لەسەر گێڕانى رۆڵێکى ئەرێنى لە پێویستى روو لە زیادبووى گاز و کارەبا لە عێراق و ناوچەکە".
مجید جەعفەر، بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى نەوتى هیلال و سەرۆکى ئەنجوومەنى کارگێڕى کۆمپانیاى دانەگاز دەڵێت "ئەم گرێبەستى فرۆشتنى غازە دەسپێکى قۆناخێکى نوێى فراوان كردنى پڕۆژەى گازى کوردستانە کە ئەمەش لە چەند ساڵى ئایندە پێویستى بە وەبەرهێنانى زياتر لە 700 ملیۆن دۆلارى دیکە دەبێت بۆ فراوانکردنى ئاستى بەرهەمهێنان بۆ (900) ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا، بەمەش دۆخى ئابوورى هەرێمى کوردستان و ناوچەکە باشتردەبێت. هیوادارین کە بتوانین بەردەوام بین لەو بەرەو پێشەوەچوونە لە چەند ساڵى ئایندە لەو کێڵگه بايەخدارانە، لەپێناو بەرژەوەندى هەرێمى کوردستان و تەواوى عێراق".